خانمە پیرەکە چاوی لەسەر لۆکاکۆیە

خانمە پیرەکە چاوی لەسەر لۆکاکۆیە
خانمە پیرەکە چاوی لەسەر لۆکاکۆیە
یانەی یۆڤانتۆسی ئیتالی بەردەوامە لە چاودێری کردنی یاریزانانی خولەکانی ئەوروپا بۆ ئەوەی لە زستانی ئەمساڵ گرێبەستیان پێشکەش بکات و بیان گوازیتەوە ریزی یانەکەیان ، ئەلیگری ڕاھێنەری یانەی خانمە پیرەکە لە ئێستادا ھەموو ھەوڵەکانی چڕ کردۆتەوە بۆ ئەوەی یاریزانی ھەڵبژاردەی بەلجیکا و یانەی ئیڤەرتۆنی ئینگلیزی رۆمیلۆ لۆکاکۆی کردۆتە ئامانج بۆ ئەوەی پەڵکێشی بکەن بۆ خولی کالچۆی ئیتالی ، میدیاکانی وڵاتی ئیتالیا ئەوەیان ئاشکرا کردووە کەوا یانەی خانمە پیرەکە و ئەلیگیری دەیەوێت ھێلی ھێرشبردنی تیپەکەی بەھێز بکات بە ھێنانی ئەم ھێرشبەرە بە توانایە بۆ ئەوەی لە خولی یانەکانی ئیتالی بتوانێ پارێزگاری لە نازناوی خولی یانەکانی ئیتالیا بکەن و درێژە بە ئەنجامەباشەکانیان بدەن، بەڵام تاکو ئێستا نە لۆکاکۆ نە یانە ئینگلیزیەکە ھیچ ھەوالێکیان لەسەر رۆیشتنی لۆکاکۆ بڵاو نەکردۆتەوە تەنیا ئەڵیگیری قسەی لەسەر ئەم بابەتە ھەبووە.
کارزان کانەبی
Top