کرۆس بەوەفایە بۆ ریال مەدرید

کرۆس بەوەفایە بۆ ریال مەدرید
کرۆس بەوەفایە بۆ ریال مەدرید
تۆنی کرۆسی یاریزانی ھەڵبژاردەی ئەڵمانیا و یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی بۆ رۆژنامەی کیگری ئەڵمانی ئەوەی ئاشکرا کردووە کە ئەو بەھیچ شێوەیەک بیر لە جێھێشتنی ریال مەدرید ناکاتەوە ھەر چەندە ئەو ئێستا تووشی پێکان ھاتووە و لە یانەکە دابڕاوە بەڵام شوێنی ئەو لە نێو یاریگا بە تەواوی بەسەر پێکھاتەکەی زێدانی ڕاھێنەر دیارە و تەمەنیشی ئەم یاریزانە ئەڵمانیە ئێستا ٣٢ ساڵە و تۆنی ئەوەشی ئاشکرا کردووە کە دەتوانێ ھەتاکو تەمەنی ٣٨بۆ٣٩ساڵ یاری بکات و بیر لە رۆیشتن ناکاتەوە لە یانەی ریال مەدرید، رۆژنامەی مارکاش ئەوەی ئاشکرا کردووە کە تۆنی لە ئێستادا بیر لە وازھێنان ناکاتەوە لە یاری تۆپی پێی چونکە بە متمانەیەکی تەواوە ئامادەیە بۆ ھەموو یارییەک و ھیچ کێشەیەکی جەستەیی نییە و کۆتایی ژیانی وەرزشیشی لە قەڵای سپی دەبێت گرێبەستەکەی لەوێ کۆتایی پێ دەھێنێت ، گوتیشی بەھیچ شێوەیەک بیر لە چوونم بۆ یانەی بەرسێلۆنای ئیسپانی ناکەمەوە ھەردەم بەرگری لە درێسی یانەی ریال مەدرید دەکەم گرێبەستی ئەم یاریزانە لەگەڵ یانەی شاھانە تاکو ساڵی ٢٠٢٢ی داھاتووە لەبەرامبەر مووچەی ساڵانە ٢٠ملیۆن یۆرۆیە .
کارزان کانەبی
Top