ڕاھێنەری برایەتی متمانەیان بەخۆیان ھەیە
یانەی برایەتی ئەمساڵ بە کۆمەلێک یاریزانی لاوە وە بەشداری لە یارییەکانی خولی نایابی پێشمەرگەی کوردستانی کردووە بە ئامانجی ئەوەی بتوانێ ئەنجامێکی دڵخۆشکەر بەدەستبھێنن، ڕاھێنەری یانەکەش متمانەی تەواوی بە خۆیان ھەیە بۆ ئەوەی بتوانن ئامانجەکەیان بپێکن، لەم بارەشەوە فاتیح حمە خان ڕاھێنەری یانەی برایەتی بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی" ئێمە رۆژانەبەردەوامین لە ئەنجامدانی یەکە مەشقیەکانمان ئەگەر خودای گەورە سەرکەوتوومان بکات ئەنجامی باش بەدەست دەھێنین و ھیچ کۆسپێک نەبێتە رێگر لە بەردەمان ئەنجامی باشمان دەبێت، لەبارەی کێشەکانیش حمە خان گوتیشی " سەڕەرای چەندکێشەیەک کە پێش دەپێکردنی خولی نایابی پێشمەرگەی کوردستان ھاتە پێشمان بەھۆی قەیرانی دارایی و ئەنجامنەدانی کەمپی مەشقی ، بەڵام لە یارییەکانی ڕابردوو ئاستمان باشە گوتیشی " ھەرچەندەئێمە داوای یاریزانی پیشەگەرمان کردبوو بەڵام نەمانتوانی بیانھێنین داوای پارەی زۆریان دەکرد بۆیە ئێمەش ناچار بووین دوو پیشەگەری سووری بھێنینە ریزی یانەکەمان یەکێک لە یانەی بروسک وو ئەوەی تریش لە یانەی جەیشی سووری بوو بۆیە ئومێدی زۆرم بەم یاریزانە لاوانە ھەیە بتوانین ئەنجامی باش بەدەست بھێنین.
کارزان کانەبی
