کارزان عەبدوللا لە ھەندرێن دڵخۆشە

کارزان عەبدوللا لە ھەندرێن دڵخۆشە
کارزان عەبدوللا لە ھەندرێن دڵخۆشە
کارزان عەبدوللا گۆڵکاری پێشووی یانەی بروسک و ھەڵبژاردەی کوردستان دوای ئەوەی بۆماوەی دوو وەرز لە یاریگاکان دوورکەوتەوە بەھۆی پێکانەوە، بۆیە ئەم گۆڵکارە جارێکی تر گەڕایەوە نێو یاریگاکانی خولی کوردستان لەگەڵ یانەی ھەندرێن لەم خولە بەدیار کەوتەوە ، لەبارەی ھەڵبژاردنی یانەی ھەندرێنیش کارزان عەبدوللا بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی" من سەرەتا چوومە ریزی یانەی برایەتی بۆ ئەوەی یاری بۆ ئەم یانەیە بکەم، بەڵام دووچاری نەخۆشیەکی دەروونی بووم بۆیە بڕیاری واز ھێنام دا ، دواتر یانەی ھەندرێن لە رێگای ھەریەک لە کاپتن تەھا قادر و کاپتن وریا و کاپتنی تیپەکەش لەگەڵیان رێکەوتووم بۆ ئەوەی یاری بۆ یانەی ھەندرێن بکەم، ئێستاش بەردەوامم لەگەڵ یانەکە بۆ ئەوەی بگەرێمەوە ئاستی پێشووترم ئێستاش ھەموو بیرم لای ڕاھێنەرە کە رۆژانە زۆر ماندووە لەگەڵمان و خۆم بۆ مەشقەکان تەرخان کردووە ئێستاش کاتی ئەوە ھاتوە بگەرێمەوە لوتکە و بە پشتیوانی خوای گەورە و ڕاھێنەران دەگەرێمەوە ، لەبارەی بڕی مووچە و گرێبەستەکەشی کارزان گوتی" ھیچ بیر لە مووچە و گرێبەست ناکەمەوە پێشووتریش لە چەند یانەیەک گرێبەستم بۆھاتبوو بەڵام ھەندرێنم ھەڵبژارد چونکە دەمەوێ یانەکەم بگاتە چوار گۆشەی زێرین ئێستا زۆر دڵخۆشم لەگەڵ یانەی ھەندرێن ھەرچی لەتوانام بێت بۆ ئەم یانەیە ئەنجامی دەدەم، سوپاسی یانەی برایەتی دەکەم کە دەرگایان بۆمن کردووە بەڵام ئەم نەخۆشیە رێگر بوو لەوەی کە بتوانم خزمەتیان بکەم.
کارزان کانەبی
Top