پێشمەرگەی ھەولێر پەلەی نییە لە دیاری کردنی ڕاھێنەر
دوای ئەوەی ستافی دەستەی ڕاھێنەرانی یانەی پێشمەرگەی ھەولێر کە بەھۆی ئەنجامە خراپەکانیان لە دوو یاری دەستپێکی خولی پێشمەرگەی کوردستان دووچاری شکست ھاتن بۆیە ستافی ڕاھێنەران کە پێکھاتبوو لە ھەریەک لە دلشادمەعروف و شاخەوان عارف و ھێرش عەزیز دەستنیان لە مەشقی یانەکە کێشایەوە، کارگێڕانی یانەکەش لە شوێنی ئەوان فەتحی قەرەنی ڕاھێنەری تیپی لاوانی یانەکەی دەستنیشان کرد بۆ ئەوەی سەرپەرشتی تیپەکە بکات تاکو ڕاھێنەرێک بۆ تیپەکە دیاری دەکەن، لە بارەی دیاری کردنی ستافی ڕاھێنەری نوێ بۆ یانەکەش نیھاد عادل جێگری سەرۆکی یانەی وەرزشیی پێشمەرگەی ھەولێر بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی" ستافی پێشووی ڕاھێنەرانی یانەکەمان لەسەر داوای خۆیان دەستیان لە مەشقی یانەکە کێشاوەتەوە بۆیە ئێمەش بە شێوەیەکی کاتی ڕاھێنەری تیپی لاوانی یانەکەمان داناوە بۆ سەرپەرشتی کردنی تیپەکە، بۆیە نامانەوێ پەلە بکەین لە دەستنیشان کردنی ستافی نوێ ڕاھێنەرانە بۆ تیپی تۆپی پێی یانەکەمان ، جارێک چاوەڕوان دەکەین بزانین ئەنجامەکانمان چی بەسەر دێت، ئەوکاتە ئێمەش بڕیارێک دەکەین بۆ چارەنووسی تیپەکەمان، گوتیشی " ئێمە ئومێدی زۆرمان بەم تیپەی خۆمان ھەیە کە بتوانین ئەنجامی گەورەمان ھەبێت بە پشتیوانی خوای گەورە دەتوانین ئەوە بکەین کە تیپەکەمان بە نیازە ئەنجامی بدات، ئێمە ھیچ گرفتێکی ئەوتۆمان نییە لە ریزی یانەکەمان .
کارزان کانەبی
