ماوەیەکە دەنگۆی فرۆشتنی جەیمس رۆدریگێز بۆتە ھەواڵی گرنگی میدیاکانی جیھان و ئیسپانیا و بە تایبەت رۆژنامەکانی ئینگلتەرا و ھەریەک لە یانەکانی ئارسناڵ و مان یونایتد و چێڵسی گرنگی زۆر بە کرینی ئەو یاریزانە دەدەن و داوای ئەو یاریزانە دەکەن، ئەمرۆش یانەی ریاڵ مەدرید رایگەیاند کە بە ھیچ شێوەیەک لە میرکاتۆی زستانە ئەو یاریزانە نافرۆشێت و بیر لە فرۆشتنی ناکاتەوە، ئەوەی جێی ئاماژەیە جەیمس رۆدریگێز لە ساڵی ٢٠١٤ لە یانەی مۆناکۆوە پەیوەندی بە ریاڵ مەدریدەوە کردووە، ھەرچەندە لە وەرزی یەکەمدا ئە یاریزانە ئاستێکی زۆر بەرزی پێشکەش کرد بەڵام وەرزی رابردو ئەمساڵ یش ئەو یاریزانە لەو ئاستەی خۆیدا نەبینراوە.
hamataqana