یوسف سەعید بووە ناوبژیوانی نێودەوڵەتی

یوسف سەعید بووە ناوبژیوانی نێودەوڵەتی
لێژنەی ناوبژیوانانی یەكێتی تۆپی پێی عێراق بەفەرمی رایگەیاند، كە یوسف سەعید ناوبژیوانی كوردی شاری كەركووك بووە ناوبژیوانی نێودەوڵەتی و لە سەرەتای ساڵی نوێ بەفەرمی باجی نێودەوڵەتی دەدرێتە ناوبژیوانی ناوبراو.
لە مێژوودا كورد تەنیا هەشت ناوبژیوان باجی نێودەوڵەتیان وەرگرتووە و یەكەمین ناوبژیوانی نێودەوڵەتی لەسەر ئاستی كوردستان ناوبژیوانی خوالێخۆشبووی شاری هەولێر (فاروق توفیق) بوو.
ناوبژیوانە نێودەولەتیەكان بەمشێوەیە:
شاری هەولێر
1- فاروق توفیق ناوبژیوانی ناوەراست
2- سیروان سەلمان ناوبژیوانی ناوەراست
3- ئەرسەلان قادر یاریدەدەری ناوبژیوان
شاری سلێمانی
1- سەڵاح محەمەد كەریم ناوبژیوانی ناوەراست
2- شۆرش محەمەد یاریدەدەری ناوبژیوان
شاری كەركووك
1- مەحمود نورەدین ناوبژیوانی ناوەراست
2- ئەمیر داوود یاریدەدەری ناوبژیوان
3- یوسف سەعید ناوبژیوانی ناوەراست
جێگەی باسە ئەمیر داوود یەكەم ناوبژیوانی كوردە، كە دەبێتە ناوبژیوانی بژاردەی ئاسیا و زۆربەی یارییە گرنگەكانی لەسەر ئاستی ئاسیا بەرێوە دەبات.
رێبین رەمزی
Top