یەكێتی تۆپی پێی كوردستان چەند بریارێكی گرنگی دا

یەكێتی تۆپی پێی كوردستان چەند بریارێكی گرنگی دا
رۆژی شەممە لە بارەگای خۆیدا یەكێتی تۆپی پێی كوردستان كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا و چەند راسپاردەیەكی گرنگی دا.

1- پیرۆزبایی لە ناوبژیوان یوسف سەعید دەكەین بە بۆنەی بوونی بە ناوبژیوانی نێودەوڵەتی بەهیوای سەركەوتن و هۆكارێك بێت بۆ پێشكەوتنی ئاستی ناوبژیوانانی كوردستان.

2- بەهۆی رووداوەكانی یاری نێوان هەردوو یانەی هەولێر و برایەتی لە خولی نایابی پێشمەرگەی كوردستان بۆ تۆپی پێ، بەهۆی ووتنی ووشەی ناشیرین و دوور لە گیانی وەرزشی لە لایەن سەرپەرشتیاری یانەی برایەتی حەسەن سەلیم بریاردرا.

أ-دوورخستنەوەی لە ئامادەبوون لە نێو یاریگا لەگەڵ تیپەكەی لە یاری داهاتووی یانەی برایەتی.

ب- غەرامكردنی بەبری (250.000) دوو سەد و پەنجا هەزار دینار.

ج- ئاگاداری كۆتایی بۆ دووبارنەكردنەوەی ئەم كردارانە بە پێچەوانەوە سزایەكە قورستر دەبێت.

3- پێویستە خەرجی سزاكان لە خولی نایابی پێشمەرگەی كوردستان پێش دەستپێكی یاری داهاتوو بخرێتە خەزینەی یەكێتیەكەمان.

4- بەهۆی رووداوەكانی یاری نێوان هەردوو یانەی نەورۆز و گازی باكوور لە خولی نایابی پێشمەرگەی كوردستان بریاردرا.

أ- راگرتنی یاریزانی یانەی نەورۆز پرسیار عەبدولرەزا ژمارە (10) تا كۆتایی قۆناغی یەكەمی خولی نایابی پێشمەرگەی كوردستان بەهۆی ووتنی قسەی ناشیرین و هەرەشە و لێدان و غەرامكردنی بە بری (150.000) سەد و پەنجا هەزار دینار.

ب- غەرامكردنی یانەی نەورۆز بە بری (500.000) پێنج سەد هەزار دینار بەهۆی گرفتی جەماوەر و كۆنترۆلنەكردنیان لە یاریگا و هاوێشتنی دەبەی ئاو بۆ نێو یاریگا.

ج- سوپاس و پێزانین ئاراستەی دەستەی كارگێری یانەی نەورۆز دەكەین بەهۆی هەڵوێست و هاوكاریكردنی لەگەڵ سەرپەرشتیار و ناوبژیوانان و نواندنی رەوشتی بەرزی وەرزشی لە یارییەكە.

د- ئاگاداری كۆتایی بۆ یانەی نەورۆز بەكۆنترۆلكردنی و رێكخستنی یاریگا بەشێوەیەكی جوان بە پێچەوانەوە سزاكان قورستر دەبێت.

5- داوا لە بەرێز دكتۆر سامی عەزیز سەرۆكی یانەی برایەتی دەكەین، كە رۆژی شەممە (3-12-2016) كاتژمێر 12ی نیوەرۆ لە بارەگای یەكێتیەكەمان ئامادەبێت بەمەبەستی میوانداری بۆ گفتوگۆكردن لەسەر چۆنیەتی رێكخستن و رێكاری یاریگا یانەكەیان تا بەشێوەیەكی جوان و رێك و بێ گرفت یارییەكان ئەنجام بدرێت.

جێگەی باسە ئەمە سێیەم جارە ناوبراو ئاگاداردەكرێتەوە، بەڵام ئامادە نابێت هیوادارین لە كۆبوونەوەی داهاتوو ئامادە بێت بەپێچەوانەوە ناچار دەبین بریاری پێویست لەمباریەوە بدەین.
Top