دوو راهێنەر دەستلەكاركێشانەوەی خۆیان پێشكەش بە یانەكانیان كردووە

دوو راهێنەر دەستلەكاركێشانەوەی خۆیان پێشكەش بە یانەكانیان كردووە
لە دوای تەواوبوونی یارییەكانی هەفتەی چوارەمی خولی نایابی پێشمەرگەی كوردستان دوو راهێنەر دەستلەكاركێشانەوەی خۆیان پێشكەش بە دەستەی كارگێری یانەكە كردووە.
دوای تەواوبوونی یارییەكەی هەولێر و برایەتی بەیەكسانبوونی هەردوو یانە بە ئەنجامی گۆڵێك هەریەكە لە حەسەن سەلیم سەرپەرشتیاری تیپی تۆپی پێ یانەكە و فاتح حمە خان راهێنەر و رەوەند عەبدولخالق مەسعود یاریدەدەری راهێنەر دەستلەكاركێشانەوەی خۆیان پێشكەش بە دەستەی كارگێری یانەكە كرد، وا بریارە لەم چەند رۆژدا دەستەی كارگێری یانەی برایەتی بریاری كۆتایی خۆی لەسەر ئەم بابەتە بدات.
یانەی برایەتی لە كۆی سێ یاری تا ئێستا هیچ سەركەوتنی بە دەست نەهێناوە و لە سێ یاری یەكسانبووە و خاوەنی سێ خاڵە.
هەروەها لە دوای تەواوبوونی یارییەكەی زێرەڤانی و پێشمەرگەی هەولێر بە بردنەوەی یانەی پێشمەرگەی هەولێر، سەمیر بابۆ راهێنەری زێرەڤانی و كەیفی عەبدولرەحمان و ئەبو بەكر ئەنوەر یاریدەدەرانی راهێنەر و كاوە ئیبراهیم راهێنەری گۆڵپارێز دەستلەكاركێشانەوەی خۆیان پێشكەش بە دەستەی كارگێری یانەكە كرد وا بریارە لەم چەند رۆژە یانەی زێرەڤانی بریاری كۆتایی خۆی لەسەر ئەم بابەتە بدات.
یانەی زێرەڤانی لە دوو یاری لەسەر یەكدی تووشی دۆران هات و لە دوو یاری یەكسانبووە و خاوەنی دوو خاڵە لە پلەی حەفتەمی كۆمەڵەی یەكەم دێت.
جێگەی باسە تا ئێستا دلشاد مەعروف یەكەم راهێنەرە دەستلەكاركێشانەوەی لە ئەركی راهێنەرایەتی یانەی پێشمەرگەی هەولێر قبووڵكراوە و لە شوێنی نابراو فەتحی قەرەنی وەكو راهێنەری یانەكە بەشێوەیەكی كاتی دەستنیشانكرا.
رێبین رەمزی
Top