ئاماری یارییەكانی هەفتەی چوارمی خولی نایابی پێشمەرگەی كوردستان بۆ تۆپی پێی

ئاماری یارییەكانی هەفتەی چوارمی خولی نایابی پێشمەرگەی كوردستان بۆ تۆپی پێی
رۆژانی پێنشەممە و هەینی یارییەكانی هەفتەی چوارەمی خولی نایابی پێشمەرگەی كوردستان بۆ تۆپی پێ بە بەرێوەچوونی شەش یاری ئەنجامدرا.
لە یارییەكانی ئەم هەفتەیە ئامارەكان بەمشێوەیە بوو:
- لە كۆی شەش یاری سێ یاری بە سەركەوتن تەواو بوو و سێ یاری بەیەكسانبوون تەواو بوو.
- لەم هەفتەیە یاریزانی یانەی گازی باكوور ئەلیاس نورەدین دوو گۆڵی لە یارییەك تۆماركرد.
- یانەی گازی باكوور یەكەم سەركەوتنی لە مێژووی خۆی لە خولی نایابی كوردستان بە دەستهێنا، دوای ئەوەی بە ئەنجامی (4-1) گۆڵ لە یانەی نەورۆزی بردەوە.
- لەم هەفتەیە هیچ یاریزانێكی پیشەگەر گۆڵی تۆمارنەكرد.
- لە یارییەكانی هەفتەی چوارمدا 12 گۆڵ تۆماركرا، كە 7 گۆڵ لە گێمی یەكەم تۆماركرا و 5 گۆڵ لە گێمی دووەمی یارییەكە تۆماركرا.
- لە كۆی 12 گۆڵ، 2 گۆڵ بە لێدانی سەر تۆماركراوە و 5 گۆڵ بە لێدانی شووت تۆماركراوە و پێنج گۆڵ بە لێدانی سزا تۆماركراوە.
- یانەی نەورۆز بۆ یەكەم جار لەم وەرزە تووشی دۆران هات لە نێو یاریگەی خۆی دوای تۆماركردنی سێ سەركەوتنی یەك لە دوای یەك.
- لەم هەفتەیە زۆرترین لێدانی سزا هەژماركرا، كە ژماریان پێنج لێدانی سزا بوو و هەر پێنج لێدانەكە بووە گۆڵ، كەچی لە هەر سێ هەفتەی رابردوو پێنج لێدانی سزا هەژماركرابوو، كە تیاییدا سێ لێدانی سزا بووە گۆڵ و دوو لێدانی سزا نەیانتوانی گۆڵ تۆماربكەن.
- لە هەفتەی چوارمدا 29 كارتی زەرد بە رووی یاریزانان بەرزكرایەوە و2 كارتی سوور بەرووی یاریزانان بەرزكرایەوە، لە یاری هەولێر و برایەتی بەتەنیا (11) كارتی زەرد بەرووی یاریزانان بەرزكرایەوە ئەمەش ژمارەیەكی پێوانەیە لەم وەرزە.
- یانەی پێشمەرگەی هەولێر یەكەم سەركەوتنی لە وەرزی ئەمساڵ بە دەستهێنا.
- هەر سێ یاریزان (بەهائەدین بەكر) لە یانەی نەورۆز و (عەلی محەمەد مینە) لە یانەی شێروانە و (میران كەریم) لە یانەی پێشمەرگەی هەولێر لە پێشەنگی گۆڵكارانی خولی نایابی پێشمەرگەی كوردستان دێن بە تۆماركردنی سێ گۆڵ.
- لەم هەفتەیە لە كۆی 12 گۆڵ، گۆڵێك لە خولەكی زیادكراوی یارییەكە تۆماركراوە و گۆڵێك لە خولەكی (80 تا 90) تۆماركراوە و سێ گۆڵ لە خولەكی (70 تا 80) تۆماركراوە و دوو گۆڵ لە خولەكی (10 تا 20) تۆماركراوە و سێ گۆڵ لە خولەكی (20 تا 30) تۆماركراوە و یەك گۆڵ لە خولەكی (40-45) تۆماركراوە و یەك گۆڵ لە كاتی زیادكراوی گێمی یەكەم تۆماركراوە.
- لە هەر چوار هەفتەی خولی نایابی پێشمەرگەی كوردستان 48 گۆڵ تۆماركراوە، كە تیاییدا 36 گۆڵ لە گێمی یەكەم تۆماركراوە و 12 گۆڵ لە گێمی دووەم تۆماركراوە.
- لە كۆی 48 گۆڵ، یانەكانی كۆمەڵەی یەكەم توانیان 29 گۆڵ تۆماربكەن و یانەكانی كۆمەڵەی دووەم تەنیا 19 گۆڵیان تۆماركردووە.
- یانەكانی شێروانە و نەورۆز و گازی باكوور و هەولێر بەهێزترین هێڵی هێرشبەرن بە تۆماركردنی پێنچ گۆڵ و یانەی سیروانی نوێ لاوازترین هێڵی هێرشبەرە تا ئێستا یەك گۆڵی تۆماركردووە.
- یانەی كەركووك خاوەنی بەهێزترین هێڵی بەرگریە تا ئێستا یەك گۆڵی لێ تۆماركراوە و یانەی زێرەڤانی خاوەنی لاوازترین هێڵی بەرگریە تا ئێستا شەش گۆڵی لێ تۆماركراوە.
- یانەی نەورۆز تاكە یانەیە لەم خولە سێ سەركەوتنی تۆماركردووە و هەریەكە لە یانەكانی برایەتی و زێرەڤانی و ئارارات و زاخۆ و گارە تامی بردنەوەیان لە خولەكە نەكردووە.
- هەریەكە لە یانەكانی گارە و شێروانە و ئارارات و برایەتی و هەولێر و گازی باكوور تووشی دۆران نەهاتوون و هەریەكە لە یانەكانی پێشمەرگەی هەولێر و دهۆك و زێرەڤانی و هەندرێن زۆرترین یانەن، كە تووشی دۆران هاتوون كە لە دوو یاری شكستیان خواردووە.
- یانەی گارە زۆرترین یانەیە، كە لە یارییەكان تووشی یەكسانبوون بووە ئەوەیش چوار یەكسانبوونە و یانەكانی هەندرێن و نەورۆز و پێشمەرگەی هەولێر و دهۆك تا ئێستا تامی یەكسانبوونیان لە خولەكە نەكردووە.
- لەگەڵ تەواوبوونی یارییەكانی ئەم هەفتەیە تا ئێستا یەك راهێنەر دەستی لە پۆستەكەی كێشاوە، ئەوەیش دلشاد مەعروف راهێنەری یانەی پێشمەرگەی هەولێر بوو.
- فەتحی قەرەنی راهێنەری تازەی یانەی پێشمەرگەی هەولێر لە یەكەم ئەركی راهێنەرایەتی دا لە خولەكی نایابی كوردستان توانی یەكەم سەركەوتن بۆ تیپەكەی بە دەستبهێنێت.
ئەنجامی یارییەكانی ئەم هەفتەیە بەمشێوەیە بوو.
كۆمەڵەی یەكەم
هەولێر – برایەتی 1-1
نەورۆز – گازی باكوور 1-4
پێشمەرگەی هەولێر – زێرەڤانی 2-1
ریزبەندی كۆمەڵەی یەكەم
1- نەورۆز 9 خاڵ
2- هەولێر 6 خاڵ
3- گازی باكوور 5 خاڵ
4- برایەتی 3 خاڵ
5- پێشمەرگەی هەولێر 3 خاڵ
6- دهۆك 3 خاڵ
7- زێرەڤانی 2 خاڵ
كۆمەڵەی دووەم
هەندرێن – زاخۆ 2-0
سیروانی نوێ – شێروانە 0-0
گارە – ئارارات 0-0
ریزبەندی كۆمەڵەی دووەم
1-شێروانە 6خاڵ
2- هەندرێن 6 خاڵ
3- كەركووك 3 4 خاڵ
4- گارە 4 خاڵ
5- سیروانی نوێ 4 خاڵ
6- ئارارات 3 خاڵ
7- زاخۆ 2 خاڵ
خشتەی یارییەكانی هەفتەی داهاتوو
كۆمەڵەی یەكەم
زێرەڤانی – دهۆك یاریگەی زێرەڤانی
برایەتی – نەورۆز یاریگای برایەتی
گازی باكوور – پێشمەرگەی هەولێر یاریگەی گازی باكوور
كۆمەڵەی دووەم
شێروانە – كەركووك یاریگەی شێروانە
ئارارات – هەندرێن یاریگەی ئارارات
زاخۆ – سیروانی نوێ یاریگەی زاخۆ
یارییەكانی ئەم هەفتەیە رۆژانی پێنجشەممە و هەینی ئەنجام دەدرێت.
رێبین رەمزی
Top