شنێشل لە پۆستەکەی دەمێنێتەوە
رازی شنێشل راھێنەری ھەڵبژاردەی تۆپی پێی عێراق لە پۆستەکەی دەمێنێتەوە.
فیدڕاسیۆنی تۆپی پێی عێراق ڕەتی کردەوە دەستبەرداری رازی شنێشلی ڕاھێنەری ببێت و دووپاتیشی کردەوە کە شنێشل تا ساڵی ۲۰۱۹ وەکوو ڕاھێنەر دەمێنێتەوە.
ھەڵبژاردەی عێراق لە پاڵاوتنی مۆندیالی ۲۰۱٨ی رووسیا بەرامبەر بە ئیماڕات بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێ بەرانبەر دوچاری شکستھات و ئەمەیش کاردانەوەیەکی زۆری لەلایەن ھاندەران و رۆژنامەنووسان درووستکرد و دەنگۆی دوورخستنەوەی ئەو ڕاھێنەرە بڵاو بۆوە، بەڵام فیدڕاسیۆنی تۆپی پێی عێراق ئەم ھەواڵەی ڕەتکردەوە و بەردەوامبوونی لەگەڵ ھەڵبژاردەکە دووپاتکردەوە.
دوای ئەنجامدانی پێنج یاری ھەڵبژاردەی عێراق خاوەنی تەنھا سێ خاڵە و لەریزبەنی پێنجەم و پێش کۆتایی کۆمەڵەی دووەم دێت
لوقمان عەلی
