سبەی ھەندرێن و زاخۆ،سیروانی نوێ و شێروانە ڕووبەرووی یەکتری دەبنەوە

سبەی ھەندرێن و زاخۆ،سیروانی نوێ و شێروانە ڕووبەرووی یەکتری دەبنەوە
لە خولی پێشمەرگەی کوردستان
سبەی ھەندرێن و زاخۆ،سیروانی نوێ و شێروانە ڕووبەرووی یەکتری دەبنەوە
کارزان کانەبی
بڕیارە سبەی پێنج شەممە و رۆژی ھەینی لە چەند یاریگایەکی شارەکانی کوردستان شەش یاری گرنگ و بەھێز لە ھەفتەی چوارەمی خولی نایابی پێشمەرگەی کوردستان ڕووبەرووی یەکتری ببنەوە لە کۆمەلەی دووەمی خولەکە ئەمڕۆ پێنج شەممە سێ یاری بەرێوە دەچێت، لە شاری ھەولێر یانەی ھەندرێنی بریندار میوانداری یانەی زاخۆ دەکات بۆ ئەم یارییەش یاریزانانی ھەردوو یانە ئامادەکاری باشیان کردووە بۆ ئەوەی سێ خاڵی یارییەکە بۆ خۆیان یەک لای بکەنەوە، یانەی ھەندرێن بۆ قەرەبووکردنەوەی شکستی ھەفتەی ڕابردوو و زاخۆش بۆ سەرکەوتن دەجەنگن، لە شاری سلێمانیش لە یارییەکی بەھێزدا سیروانی نوێ میوانداری یانەی شێروانەی پێشەنگی یانەکان دەکات بۆ ئەم یارییەش یاریزانانی ھەردوو یانە ھەموو ئامادەیەکی پێویستیان کردووە بۆ ئەوەی سێ خاڵی یارییەکە پێشکەشی ھاندەرانیان بکەن، لە شاری دھۆکیش یانەی گارە لەسەر یاریگای خۆی میوانداری یانەی ئاراراتی پیرمام دەکات بۆ ئەم یارییەش یاریزانانی ھەردوو یانە ئامانجیان بەدەستھێنانی یەکەم سێ خاڵە لەم وەرزە سەرجەم یارییەکانیش لەکاتژمێر٣٠-٢دوای نیوەرۆ بەرێوە دەچێت.
رۆژی ھەینیش لە کۆمەلەی یەکەم ئەم یارییانە بەرێوەدەچێت
نەورۆز-گازی باکوور
پێشمەرگەی ھەولێر-زێرەڤانی
ھەولێر-برایەتی

Top