ئینتەر دەیەوێ بە گرێبەستێكی خەیاڵی سیمۆنی بگوازێتەوە ئیتاڵیا

ئینتەر دەیەوێ بە گرێبەستێكی خەیاڵی سیمۆنی بگوازێتەوە ئیتاڵیا
وا دیارە یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵی لەسەر هێنانی (دیگۆ سیمیۆنی)ی راهێنەری ئاتلەتیکۆ مەدرید سوورە، بۆیە بەپێی تازەترین هەواڵی ڕۆژنامەیەکی ئیتاڵی یانە ئیتالییەکە بە نیازە بە پارەیەکی خەیاڵی ڕاهێنەرە ئارژەنتینییەکە ڕازی بکات.

لەم بارەیەوە، ڕۆژنامەی (کۆڕێری دیلۆ سپۆرت)ی ئیتاڵی ئاشکرای کردووە، کە یانەی ئینتەر میلان، وێرای ئەوەی بەم دواییە گرێبەستی لەگەڵ بیۆلی وەک راهێنەری تازە واژوو کردووە، بەڵام هەر ئامادەیە 50 ملیۆن یۆرۆ بۆ ئازاد کردنی سیمیۆنی لە ئاتلەتیکۆ مەدرید سەرف بکات، کە ئەوەش دەکاتە بڕی مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ ئاتلەتیکۆ مەدرید کە تا ساڵی 2018 بەردەوام دەبێت.

هەروەها ڕۆژنامەکە ئاماژەی کردووە، کە گروپی کۆمپانیا چینییەکان کە خاوەنی یانەی ئینتەر میلانن، ئامادەیی دەربڕیوە بۆ ئەوەی ئەو بڕە پارەیە بۆ هێنانی دیگۆ سیمیۆنی خەرج بکرێت.

ئاشکرایە کە سیمیۆنی پێشتر لە ساڵانی 1997 تا 1999 درێسی ئینتەر میلانی پۆشیوە، ماوەی ڕابردووش بەسەردان لەگەڵ خانەوادەکەی لەشاری میلان بووە و بەپێی میدیاکان لەو سەردانەیدا سیمیۆنی چاوی بە بەرپرسانی یانە ئیتالییەکە کەوتبوو.

hamataqana
Top