گەنەرز گرێبەستی بلیرینی تا ٢٠٢٢ تازە كردەوە
پڕوپاگەنده‌کانی بازاڕی گواستنه‌وه ناوی ئه‌و یاریزانه‌یان به بارسێلۆنای یانه‌ی پێشوویه‌وه گرێدابوو، به‌ڵام گه‌نه‌رز به گرێبه‌ستێکی به‌هێز پارێزگاری له‌و یاریزانه کرد و ناوبراو هه‌فتانه ١٠٠،٠٠٠ پاوه‌ند وه‌رده‌گرێت تاوه‌کو شه‌ش ساڵی دیکه.
به‌رگریکاره ئیسپانییه‌که بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمی ئارسناڵ وتی: من زۆر زۆر دڵخۆشم لێره و وه‌کو ماڵی خۆم وایه. بیرم له هیچ شتێکی تر نه‌کردۆته‌وه جگه له مانه‌وه لێره و باشترکردنی ئاستم.
hamataqana
