رۆناڵدۆ لە لایەن سپۆرتینگەوە دیاریەكی تایبەتی بۆ ئامادەكراوە

رۆناڵدۆ لە لایەن سپۆرتینگەوە دیاریەكی تایبەتی بۆ ئامادەكراوە
یانه‌ی سپۆرتینگ لیشبۆنه‌ به‌ بۆنه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی کریستیانۆ رۆناڵدۆ بۆ یاریگاکه‌یان، دیارییه‌کی تایبه‌تیان بۆ ئاماده‌کردووه‌.

ئه‌مشه‌و له‌ خولی پاڵه‌وانه‌کان ریاڵ مه‌درید به‌ سه‌رکردایه‌تی کریستیانۆ رۆناڵدۆ روبه‌رووی یانه‌که‌ی پێشووی ئه‌ستێره‌ پۆرتوگالییه‌که‌ ده‌بنه‌وه‌.

دی کارڤالیۆی سپۆرتینگ وتی: سوپرایزێکمان بۆ به‌خێرهاتنه‌وه‌ی رۆناڵدۆ ئاماده‌کردووه‌ به‌ڵام ده‌بێت سه‌ره‌تا بزانین تا چه‌ند له‌گه‌ڵ یاساکانی یوفا ده‌چێت، رۆناڵدۆ وه‌ک کوڕی ئێمه‌ وایه‌ و هه‌مووکات خۆشحاڵین به‌خێرهاتنه‌وه‌ی بکه‌ین بۆ ئێره‌.

کریس له‌ نێوان ساڵانی ١٩٩٧-٢٠٠٣ یاری بۆ ئه‌و یانه‌یه‌ ئه‌نجامدا تاوه‌کو سێر ئه‌لێکس فێرگسۆن گواستییه‌وه‌ بۆ مانچسته‌ر یونایتد.

hamataqana
Top