سوڵتان بۆ 11یەمین جار بووە باشترین یاریزانی سوید

سوڵتان بۆ 11یەمین جار بووە باشترین یاریزانی سوید
زەڵاتان ئیبراهیمۆڤیجی سویدی بۆ جارى 10یەم لەسەر یەک و 11مین لەمێژووى خۆیدا بووە باشترین یاریزانى وڵاتەکەى.

یەکێتى تۆپی پێى سوید باشترین یاریزانى وڵاتەکەى بۆ ساڵى 2016 دیاریکرد و زەڵاتان یبراهیمۆڤیجی هێرشبەرى وڵاتەکەی بۆ جارى 11مین لەمێژووى خۆیدا ئەو خەڵاتەى بردەوە.

ئیبراهیمۆڤیج لەساڵى 2006ەوە تائێستا2016 خەڵاتەکەى بۆخۆى قورخ کردووە و ئەمساڵیش بەهۆى ئەوەى لەگەڵ پاریس سانجێرمان سێ نازناوى بەدەست هێنا و لەمانچستەر یونایتدیش ئاستى بەرزى پێشکەش کرد توانى ببێتەوە باشترینی وڵاتەکەى.

ئیبراهیمۆڤیج لەگەڵ سوید بەشدارى مۆندیالەکانى 2002 و 2006 و 2010ی کردووە و لەپاش یۆرۆى 2016 بڕیارى وازهێنانى کۆتایی لەیارى نێودەوڵەتیدا و لەکۆى 116 یارى توانیویەتى 62 گۆڵ بۆ وڵاتەکەى بکات.

hamataqana
Top