دۆن ئەو جیاوازیەی كە لە نێوان ریال مەدرید و پۆرتوگال هەیە ئاشكرا دەكات

دۆن ئەو جیاوازیەی كە لە نێوان ریال مەدرید و پۆرتوگال هەیە ئاشكرا دەكات
رۆناڵدۆ دڵنیای کردەوە کە لەگەڵ هەڵبژاردەى پورتوگال هەست بە ئارامی زیاتر دەکات وەک لە ریاڵ مەدرید و لە یانە مەلەکیەکە لە ژێر فشارێکی زۆردایە.

لە چاوپێکەوتنێکیدا رۆناڵدۆ باسی لەوە کرد کە لە پورتوگال یاریزانەکان وەک رابەری خۆیان سەیری دەکەن و بەهەموو شێوەیەک پشتگیری دەکەن.

وتیشی: کاتێک لە یاریی کۆتایی یۆرۆی 2016 یاریم کرد هەستم بەو فشارە زۆرە نەکرد کە لەگەڵ یانەى ریاڵ مەدرید دوچارم دەهات.

سەبارەت بە تۆپی ئاڵتونیش، رۆناڵدۆ تەئکیدی کردەوە کە ئەمساڵ تەنها خۆی بە شایستە دەزانێت و کۆڵیش نادات لە رکابەری کردن لە ساڵی داهاتوشدا.

hamataqana
Top