ناپۆلیش خۆی بەھێز دەکات
بەرپرسانی یانەی ناپۆلی ئیتالی لە ھەوڵی ئەوەدان یاریزانی بەڕەگەز ئەفریقی فرانک کیسی یاریزانی یانەی ئەتالانتا لە زستانی ئەمساڵ بگوازنەوە ریزی یانەکەیان بۆ ئەوەی بتوانن کێبرکێ بەھێ. بکەن بۆ ئەم وەرزی خولی یانەکانی ئیتالیا، رۆژنامەکانی وڵاتی ئیتالیا ئەوەیان ئاشکرا کردووە کەوا ئیدارەی یانەی ناپۆلی ھەوڵی ئەوەی داوە سەرکەوتوو بێت لە گواستنەوەی یاریزانی ئەفریقی فرانک بۆ ئەوەی لەم زستانە درێسی یانەی ناپۆلی بپۆشێت ، بەڵام تاکو ئێستا نە یانەی ناپۆلی نە یاریزانی ناوبراویش ھیچ قسەیەکی لەسەر چوونی بۆ یانەی ناپۆلی نەکردووە ، بەڵام بەرپرسانی یانەی ناپۆلی ھەموو ھەولێکی خۆیان خستۆتە گەڕ بۆ ئەوەی ئەم یاریزان بگوازنەوە ریزی یانەکەیان.
کارزان کانەبی
