میلان کار بۆ ھێنانی یاریزانێکی ئەرسناڵ دەکات
یانەی میلانی ئیتالی ھەر چەندە ئەم وەرزەتاکو ئێستا ئەنجامەکانی وەکو پێویستە بەڵام دەیەوێت لە زستانی ئەمساڵ ریزی پێکھاتەکەی بەھێزتر بکات بەھێنانی یاریزانان بۆ ریزی یانەکەی لە ئێستاشدا کارگیڕانی یانەی میلانی ئیتالی چاویان لە سەر توانای یاریزانی یانەی ئەرسناڵ جاک ویلشیرە بۆ ئەوەی ئەم یاریزانە لەم زستانە پەڵکێشی ریزی یانەکەیان بکەن و گرێبەستی لەگەڵ واژوو بکەن، رۆژنامەکانی وڵاتی ئیتالیاش ئەوەیان ئاشکرا کردووە کەوا ھەوڵی زۆریانداوە بۆ ئەوەی ئەم یاریزانە بە ھەر جۆرێک بێت ڕازی بکەن و بیگوازنەوە سەنتەری شاری میلان و یاری بە درێسی یانەکەیان بکات و بتوانن بە ھێنانی ئەم یاریزانە و چەند یاریزانێکی تر ریزی پێکھاتەکەی یانەکەیان بەھێز بکەن لە خولی ئیتالی، بەڵام تاکو ئێستا یانەی تۆپچیەکان ئەوەیان ئاشکرا نەکردووە کەوا دەستبەرداری ئەم یاریزانە ببن.
کارزان کانەبی
