شەیتانەکان کار بۆ ھێنانی میسی دەکەن

شەیتانەکان کار بۆ ھێنانی میسی دەکەن
شەیتانەکان کار بۆ ھێنانی میسی دەکەن
رۆژنامەی سپۆرت ئەوەی ئاشکرا کردووە کەوا یانەی مان یونایتدی ئینگلیزی پلان دادەرێژێت لە ئەگەری نوێ نەکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی بلوگرانا کارگێڕانی یانەی شەیتانە سورەکان ھەوڵبدەن گرێبەستێکی گەورە لەگەل ئەستێرەی ئەرجەنتینی لیونێل میسی ئەنجام بدەین، رۆژنامەی مارکاش ئەوەی ئاشکرا کردووە کەوا میسی رەتی کردۆتەوە کەوا گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی ھەرێمی کەتالۆنیا نوێ بکاتەوە بۆیە لە ئێستادا چەندین یانە کار بۆ ئەوە دەکەن کەوا میسی بگوازنەوە ریزی یانەکانیان لە سەری ھەموویانەوە یانەی مان سیتی ئینگلیزی بەسەرپەرشتی گواردیۆلا کە پێشووتر ئەم ڕاھێنەرە لەگەڵ میسی نێوانیان زۆر بەھێزە بووە ئامادەشە بڕی ٢٢٠ملیۆن جونەیی ئیستەرلینی بۆ ھێنانی ئەم یاریزانە تەرخان بکەن، رۆژنامەکانی کاتەلۆنیا ئەوەیان ئاشکرا کردووە کە ھەریەک لە خۆزی مۆرینھۆ و کۆمپانیای ئەدیداس لە ھەوڵی ئەوەدان میسی ڕازی بکەن بە یاری کردنی بۆ یانەی مان یونایتد دوای تەواو بوونی گرێبەستەکەی لەگەڵ بلوگرانا ، کۆمپانیای ئەدیداش کە تایبەتە بە کەل و پەلی وەرزشیی ئەوەی ئاشکرا کردووە کەوا ھەوڵی زۆریان داوە بۆ ئەوەی میسی بھێنە خولی ئینگلیزی بۆ یانەی مان یونایتد یاری بکات.
کارزان کانەبی

Top