فوتساڵی ئافرۆدێت ئامادەیە بۆ خولی عێراق
بڕیارە وایە لە سەرەتای مانگی داھاتوو یارییەکانی خولی فوتساڵی یانەکانی عێراقی دەست پێبکات و کۆمەڵەی یانەکانی باکوریش لە شاری دھۆک بەبەشداری ھەریەک لەکچە یاریزانانی یانەکانی ئافرۆدێت وگازی باکوور و زێرەڤانی و سێمێل ڕووبەرووی یەکتری ببەنەوە بەسەر پەرشتی یەکێتی ناوەندی تۆپی پێی عێراقی تیپی کچانی فوتساڵی یانەی ئافرۆدێتی شاری سلێمانی ئامادەکاری دەکات بۆ بەشداری کردن لەم خولەکە لەم بارەشەوە عەباس فەرەج ڕاھێنەری تیپی فوتساڵی یانەی ئافرۆدێت بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی" ئێمە ھەموو ھەولێکمان داوە بۆ ئەویە بەردەوام بین لە ئەنجامدانی مەشق و ڕاھێنانەکانمان سوپاس بۆ خوا ھەفتەی دوو یەکەی مەشقی ئەنجام دەدەین ، مەشقەکانمان چڕن و وەکو پێویستە سەرجەم یاریزانەکانیش بەشداری یەکەکانی مەشق دەکەن و من وەکو ڕاھێنەری پڵانی باشم داناوە بۆ ئەوەی بتوانین بەم کچە یاریزانە بەتوانایانەی شارەکەمان کە ئەنجامێکی باش بەدەست بھێنین وە ھەوڵی ئەوە بدەین زۆرترین یاریزانمان دیاری بکرین بۆ ریزی ھەڵبژاردەی عێراق ، بۆیە دەمانەوێ ئەم ھەلە بقۆزینەوە کەوا زۆربەی یانەکان مەشقیان وەستاندووە لەبەر ئەم دۆخەی ئێستا بە پێچەوانەوە ئێمە بەردەوام بووینە ئەوەشمان کردوە کە کەمپی مەشقی و ڕاھێنانم ئەنجامداوە ، عەباس گوتیشی "یارییەکانی ئەم خولە بە دوو کۆمەلە بەرێوە دەچێت واش بڕیارە لە ھەر کۆمەلەیەک دوو یانە بەسەر بکەوێت بۆ چوار گۆشەی زێرینی خولی فوتساڵی عێراقی ، لەبارەی گرفتەکانیش فەرەج گوتی " گرفتی دارایمان ھەیە کە ئەوەش یارمەتی دەر نییە بۆ ئەوەی کە نەتوانین کەمپی مەشقی و پێداویستی بۆ یاریزانەکانمان ئامادە بکەین ، بەڵام دڵسۆزی یاریزانەکانمان کە تا ئێستا بێ مووچە یاری دەکەن ھاندەرە بۆ ئەوەی ھەوڵی بەدەست ھێنانی ئەنجام بدەین.
کارزان کانەبی
