ھۆزان ئازاد لەکوردستان دەمێنێتەوە

ھۆزان ئازاد لەکوردستان دەمێنێتەوە
ھۆزان ئازاد لەکوردستان دەمێنێتەوە
ھۆزان ئازاد یاریزانی پیشەگەری پێشووی یانەکانی سلێمانی و زاخۆ و زێرەڤانی کە بۆ چەندین یانەی وڵاتانی ئەوروپا یاری کردووە،ئەمساڵ بەھۆی یاری کردنی لە خولی عێراقی بڕیاری گەڕانەوەی یەکجاری داوە بۆ ئەوەی لە کوردستان درێژە بەکاروانی وەرزشیی خۆی بدات، لەم بارەشەوە ھۆزان ئازاد بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی" بەلێ ئێستا بە یەکجاری گەڕاومەتەوە کوردستان و لێرە ژیان بەرێ دەکەم، چونکە ئێستا پرۆسەی ھاوسەرگیریم پێکھێناوە لەگەڵ کچێکی شاری سلێمانی ، بۆیە لە دوای ئەم پرۆسەی ھاوسەرگیریش گرێبەستم بۆ ھات لەلایەن ھەریەک لە یانەکانی ھەولێرو زاخۆ منیش دوای قسە کردن لەگەڵ یانەی زاخۆ گەیشتمە رێکەوتن و یانە کۆنەکەی خۆم لە وڵاتی ئەڵمانیا بەجێ ھێشت بۆ ئەوەی لێرە لە خولی عێراقی خزمەت بە یانەکانی کوردستان بکەم، لەبارەی ھاتنی گرێبەستیش لەلایەن یانەکانی ووڵاتانی ئەوروپا ھۆزان گوتیشی " نەخێر ھیچ گرێبەستێکم بۆ نەھاتووە و ئێستاش پەیوەستم بەم گرێبەستە کە لەگەڵ یانەی زاخۆ ھەمە دەمەوێ خزمەتی زیاتری وەرزش بکەم لە یانەی زاخۆ ، ئێستاش زۆر ئاسودەم لە شاری زاخۆ دەمەوێ لەگەڵ ئەم یانەیە ھەرچی لە توانام بێت پێشکەشی بکەم و خزمەتی زیاتری ئەو شارە بکەم و ئاستی یانەی زاخۆ بەرز بکەینەوە لە خولی نایابی یانەکانی عێراقی و کێبرکێ لەگەڵ یانەکانی ئەو خولە بکەین.
کارزان کانەبی
Top