کارفەخاڵی نوێ بەرێوەیە

کارفەخاڵی نوێ بەرێوەیە
کارفەخاڵی نوێ بەرێوەیە
زۆرجار یاریزانانی شارەکانی کوردستان خۆشەویستی وا لە لایان درووست دەبێ بۆ یاریزانان کە جگە لە یاری کردن ھاوشێوەی یاریزانەکە لە نێو یاریگا ، شێوازی جەستەشیان وەکو ھەمان یاریزانە ئەورپیەکان لێ دەکەین بۆ خۆشەویستیان بۆ یاریزانەکە، عەلی کوڕە گەنجێکی دانیشتووی قەزای سۆرانی سەر بە پارێزگای ھەولێرە لە تیپی لاوانی ئاشنا لە قەزای سۆران یاری دەکات بەھۆی خۆشەویستی بۆ یاریزانی ھەڵبژاردەی ئیسپانیا و یانەی ریال مەدرید کارفەخاڵ شێوازی دەم و چاوی ئەوەندە لەم یاریزانە نزیکە کە زۆر جار ھەوادارانی ئەم یاریزانە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان داوای ھاوڕێیەتی لێ بکەن لەم بارەشەوە عەلی کارفەخاڵ بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی" من ماوەیەکە لە نێو یاری تۆپی پێی دەرکەوتوومە و زۆر حەز بە یاری تۆپی پێی دەکەم دەمەوێ لە داھاتوو خزمەت بە وەرزشی شارەکەم و ووڵاتەکەم بکەم، گوتیشی " لە شاری سۆران وەرزش بە شێوەیەکی باش گرنگی پێ نەدراوە بەڵام ئەمن سورم لەسەر ئەوەی بتوانم شتێک بە شتێک بکەم لە وەرزش کردن، لە زۆر شوێن بە کارفەخاڵ بانگەم دەکەن چونکە شێوازی دەم و چاوم زۆر لەو دەچێتە منیش حەز بە یاری ئەو یاریزانە دەکەم بۆیە لە نێو یاریگاش ھەر بەناوی ئەو بانگەم دەکەن ، حەزیش دەکەم لە یاری کردن لاسایی ئەو بکەمەوە ، لە بارەی فێربوونی زمانی ئیسپانیش عەلی گوتیشی " لەرێگای چەند ھاورێیەکەم لە وڵاتی ئیسپانیا ئێستا وا دەمەوێت فێری زمانی ئیسپانی بم بەھۆی خۆشەویستم بۆ ئەم یاریزانە بەھیوای ئەوەشم لە نزیکەوە یاریزان کارفەخاڵ ببینم جگە لەوەش ھەردووکمان لە یەک رێکەوت لەدایک بووینە.
کارزان کانەبی
Top