ئاماری یارییەكانی هەفتەی سێیەمی خولی نایابی پێشمەرگەی كوردستان بۆ تۆپی پێی
لە یارییەكانی ئەم هەفتەیە ئامارەكان بەمشێوەیە بوو:
- لە كۆی شەش یاری چوار یاری بە سەركەوتن تەواو بوو و دوو یاری بەیەكسانبوون تەواو بوو.
- لەم هەفتەیە هەرسێ یاریزان میران كەریم یاریزانی یانەی پێشمەرگەی هەولێر و ئێڤان سەلێمان یاریزانی یانەی دهۆك و عەلی محەمەد مینە یاریزانی شێروانە دوو گۆڵیان لە یارییەك تۆماركرد.
- لەم هەفتەیە یاریزانانی پیشەگەر (ئەحمەد شەرشاب لە یانەی گارە) و (بەنجامین لە یانەی كەركووك) و (جەبار كەریم لە یانەی شێروانە) گۆڵیان تۆماركرد.
- لە یارییەكانی هەفتەی سێیەمەدا 15 گۆڵ تۆماركرا، كە 10 گۆڵ لە گێمی یەكەم تۆماركرا و 5 گۆڵ لە گێمی دووەمی یارییەكە تۆماركرا.
- لە كۆی پازدە گۆڵ، 3 گۆڵ بە لێدانی سەر تۆماركراوە و 10 گۆڵ بە لێدانی شووت تۆماركراوە و دوو گۆڵ بە لێدانی سزا تۆماركراوە.
- لەم هەفتەیە یەك لێدانی سزا لە دەستدراوە، كاتێك یاریزانی یانەی هەولێر بارزان شێرزاد لە یاری نێوان هەردوو یانەی هەولێر و گازی باكوور لێدانی سزای لە دەستدا.
- لە هەفتەی دووەمدا 30 كارتی زەرد بە رووی یاریزانان بەرزكرایەوە وهیچ كارتێكی سوور بەرووی یاریزانان بەرزنەكرایەوە.
- یانەی پێشمەرگەی هەولێر تا ئێستا لە هیچ یارییەك سەركەوتنی تۆمار نەكردووە لە دوو یاری دوو دۆرانی هەیە و یانەی نەورۆز تاكە یانەیە لە سێ یاری لەسەر یەكدی سێ سەركەوتن تۆمار دەكات.
- یاریزانی یانەی نەورۆز(بەهائەدین بەكر) و (عەلی محەمەد مینە) لە یانەی شێروانە لە پێشەنگی گۆڵكارانی خولی نایابی پێشمەرگەی كوردستان دێت بە تۆماركردنی سێ گۆڵ.
- لەم هەفتەیە لە كۆی پازدە گۆڵ، سێ گوڵ لە خولەكی (80 تا 90) تۆماركراوە و یەك گۆڵ لە خولەكی (70 تا 80) تۆماركراوە و یەك گۆڵ لە خولەكی (50-60) تۆماركراوە و گۆڵێك لە خولەكی (0 تا 10) تۆماركراوە و دوو گۆڵ لە خولەكی (10 تا 20) تۆماركراوە و دوو گۆڵ لە خولەكی (20 تا 30) تۆماركراوە و سێ گۆڵ لە خولەكی (30تا 40) تۆماركراوە و دوو گۆڵ لە كاتی زیادكراوی گێمی یەكەم تۆماركراوە.
- لە هەرسێ هەفتەی خولی نایابی پێشمەرگەی كوردستان 38 گۆڵ تۆماركراوە.
- یانەی شێروانە بەهێزترین هێڵی هێرشبەرە بە تۆماركردنی پێنچ گۆڵ و یانەكانی سیروانی نوێ و هەندرێن و گازی باكوور و برایەتی لاوازترین هێڵی هێرشبەرن تا ئێستا گۆڵێكیان تۆماركردووە.
- یانەكانی نەورۆز و برایەتی و كەركووك و گازی باكوور خاوەنی بەهێزترین هێڵی بەرگرین تا ئێستا یەك گۆڵێان لێ تۆماركراوە و یانەی دهۆك خاوەنی لاوازترین هێڵی بەرگریە تا ئێستا پێنچ گۆڵی لێ تۆماركراوە.
- لەم هەفتەیە هەردوو یاریزانی پیشەگەر بنجامین بەرەگەز نێجیری لە یانەی كەركووك و كەریم جەبار پیشەگەری عێراقی لە یانەی شێروانە لە یەكەم یاری خۆیان لەگەڵ یانەكەیان توانیان گۆڵ تۆماربكەن و گۆڵ دروستبكەن.
- ئەنجامی یارییەكانی هەفتەی دووەمی خولەكە بەمشێوەیە بوو:
كۆمەڵەی یەكەم
گازی باكوور – هەولێر 0-0
زێرەڤانی – نەورۆز 1-2
دهۆك – پێشمەرگەی هەولێر 3-2
ریزبەندی كۆمەڵەی یەكەم
1- نەورۆز 9 خاڵ
2- هەولێر 5 خاڵ
3- دهۆك 3 خاڵ
4- برایەتی 2 خاڵ
5- زێرەڤانی 2 خاڵ
6- گازی باكوور 2 خاڵ
7- پێشمەرگەی هەولێر سفر خاڵ.
ئەنجامی یارییەكانی كۆمەڵەی دووەم
شێروانە – هەندرێن 3-0
زاخۆ – گارە 1-1
كەركووك – سیروانی نوێ 2-0
ریزبەندی كۆمەڵەی دووەم
1-شێروانە 5 خاڵ
2-كەركووك 4 خاڵ
3-سیروانی نوێ 3 خاڵ
4-هەندرێن3 خاڵ
5-گارە 3 خاڵ
6-ئارارات 2 خاڵ
7-زاخۆ 2 خاڵ
خشتەی یارییەكانی هەفتەی چوارە، كە وا بریارە رۆژانی پێنجشەممە و هەینی ئەنجام بدرێت بەمشێوەیە:
كۆمەڵەی یەكەم
هەولێر – برایەتی یاریگەی شەهید فرەنسۆ هەریری
پێشمەرگەی هەولێر – زێرەڤانی یاریگەی پێشمەرگەی هەولێر
نەورۆز – گازی باكوور یاریگەی نەورۆز
یانەی دهۆك چاوەروانە
كۆمەڵەی دووەم
گارە – ئارارات یاریگەی گارە
سیروانی نوێ – شێروانە یاریگەی سیروانی نوێ
هەندرێن – زاخۆ یاریگەی هەندرێن
یانەی كەركووك چاوەروانە.
رێبین رەمزی
