ئەنجامی یارییەكانی خولی نایابی پێشمەرگەی كوردستان بۆ تۆپی پێی

ئەنجامی یارییەكانی خولی نایابی پێشمەرگەی كوردستان بۆ تۆپی پێی
لە چوارچێوەی یارییەكانی خولی نایابی پێشمەرگەی كوردستان بۆ تۆپی پێی، ئەمرۆ هەینی سێ یاری لە كۆمەڵەی دووەم ئەنجامدرا، كە ئەنجامەكان بەمشێوەیە بوو.
لە شاری كەركووك هەردوو یانەی كەركووك و سیروانی نوێ رووبەرووی یەكتر بوونەوە و لەم یارییە یانەی كەركووك توانی بەئەنجامی (2-0 ) گۆڵ لە یانەی سیروانی نوێ بباتەوە.
لە شاری كەلار یانەی شێروانە توانی بە ئەنجامی ( 3-0 ) گۆڵ لە یانەی هەندرێن بباتەوە.
لە شاری زاخۆ هەردوو یانەی گارە و زاخۆ بە ئەنجامی ( 1-1) گۆڵ یەكسانبوون.
ریزبەندی كۆمەڵەی دووەم دوای تەواوبوونی یارییەكانی ئەم هەفتەیە بەمشێوەیە:
1- شێروانە 5 خاڵ
2- كەركووك 4 خاڵ
3- گارە 3 خاڵ
4- سیروانی نوێ 3 خاڵ
5- هەندرێن 3 خاڵ
6-ئارارات 2 خاڵ
7- زاخۆ 2 خاڵ
رێبین رەمزی
Top