كەركووك گرێبەستی لەگەڵ یاریزانێكی پیشەگەر مۆركرد

كەركووك گرێبەستی لەگەڵ یاریزانێكی پیشەگەر مۆركرد
بەمەبەستی بەهێزكردنی تیپەكەیان، دەستەی كارگێری یانەی كەركووك بەفەرمی گرێبەستی لەگەڵ یاریزانی نێجیری بینجامین ئۆكۆباجی مۆركرد بەمەبەستی یاریكردن لە خولی نایابی پێشمەرگەی كوردستان بۆ تۆپی پێی.
بینجامین ئۆكۆباجی بەرەگەز نێجیریە و لە هێڵی هێرشبەر یاری دەكات ئەمە دووەم پیشەگەرە لە ریزی یانەكە یاری بكات و بریارەشە ئەمرۆ هەینی یەكەم یاری خۆی بەرانبەر یانەی سیروانی نوێ ئەنجام بدات.
لە وەرزی ئەمساڵی خولی نایابی پێشمەرگەی كوردستان 22 یاریزانی پیشەگەر یاری دەكەن و تەنیا یانەی زاخۆ گرێبەستی لەگەڵ هیچ یاریزانێكی پیشەگەرێك مۆرنەكردووە.
رێبین رەمزی
Top