سبەی ھەینی کەرکووک و سیروانی، زاخۆو گارە، شێروانە و ھەندرێن بەیەک دەگەن
سبەی ھەینی کەرکووک و سیروانی، زاخۆو گارە، شێروانە و ھەندرێن بەیەک دەگەن
کارزان کانەبی
لە درێژەی یارییەکانی خولی نایابی پێشمەرگەی کوردستان بڕیارە سبەی ھەینی لە کۆمەڵەی دووەمی خولەکە لە چەند یاریگایەکی شارەکانی کوردستان سێ یاری گرنگ لە نێوان یانەکانی کوردستان بەرێوە دەچێت، لە شاری کەرکووک یانەی سیروانی نوێ شاری سلێمانی دەبێتە میوانی یانەی کەرکووک بۆ ئەم یارییەش یاریزانانی ھەردوو یانە ئامانجیان بەدەست ھێنانی سێ خاڵی یارییەکەیە ، کەرکووکییەکان پشت بە یاریگاو ھاندەران دەبەستن بۆ بەدەستھێنانی سێ خاڵ، سیروانی نوێ نایەوێ بەدەستی بەتاڵ بگەرێتەوە، لە شاری زاخۆ ھەردوو یانەی گارەی دھۆک و زاخۆ بەیەک دەگەن بۆ ئەم یارییەش ھەردوو یانەکەی بادینان دەیانەوێ بە ناونیشانی سێ خاڵی یارییەکە یاری بکەن و ئامانجیان تەنیا سەرکەوتن بێت، یانەی شێروانەش لە سەریاریگای خۆی لە کەلار لە ئەرکێکی زحمەتەدا ڕووبەرووی یانەی ھەندرێن دەبنەوە کە ئەمساڵ بە تیپێکی تاڕادەیەک گەنج ڕووبەرووی یەکتری دەبنەوە بۆ ئەم یارییەش ھەردوو یانە چاویان لە بەدەستھێنانی سێ خاڵی یارییەکەیە، سەرجەم یارییەکانیش لەکاتژمێر٣٠-٢دوای نیوەرۆ بەرێوە دەچێت.
