دۆرتمۆند لە دوای کوڕە کوردێکە
بەرپرسانی یانەی برۆسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی ئەوەیان ئاشکرا کردووە کەوا لە گواستنەوەی زستانەی داھاتوو یاریزانی یانەی موشنگلادباخ مەحمود داھود بەفەرمی پەیوەندی بە یانەی دۆرتمۆندی ئەڵمانیەوە دەکات و دەبێتە یاریزانی سەرەکی ئەو یانەیە، رۆژنامەکانی وڵاتی ئەڵمانیا ئەوەشیان ئاشکرا کردووە کەوا ئیدارەی یانەی زەردپۆشەکانی ئەڵمانیا بڕی ١٥ملیۆن یۆریان بۆ گواستنەوەی ئەم یاریزانە بە ڕەگەز کوردەی خەڵکی حەسەکەی رۆژئاوای کوردستان دابین کردووە لەگەڵ پێدانی یاریزانی تورکی یانەکەیان نوری شاھین بۆ یانەی موشنگلادباخ، بەڵام تاکو ئێستا لەلایەن خۆیان یاریزان مەحمود داھود ھیچ شتێکی لە بارەی رۆیشتنی لە یانەی ئێستا ڕانەگەیاندووە.
کارزان کانەبی
