ڤێردەبرێمەن ئەستێرەیەکی دەپارێزێت
کارگێڕانی یانەی ڤێردە برێمەنی ئەڵمانی ھەموو ھەولێک دەدەن بۆ ئەوەی ئەستێرەی لاوی یانەکەیان و ھەڵبژاردەی ئەڵمانیا جنابری بپارێزن و لە ریزی یانەکەیان بھێلنەوە بۆ ئەوەی یانە گەورەکان چاو لە تواناکانی ئەو یاریزانە ھەڵبگرن بەمەبەستی گرێبەست کردن لەگەڵی دوای ئەوەی لە دواین یاری ھەڵبژاردەی ئەڵمانیا بەرامبەر سان مارینۆ توانی ئاستێکی بەرز پێشکەش بکات و ٣گۆل بۆ ھەڵبژاردەکەی تۆماربکات لە یارییەکانی پاڵاوتن بۆ گەیشتن بە جامی جیھانی روسیا، یانەی ئەرسناڵی ئینگلیزی ھاتۆتە سەر ھێل ئامادەیە بڕی ٥ملیۆن یۆرۆ بداتە ئەم یاریزانە بۆ مۆرکردنی گرێبەست لەگەڵ ھەرچەندە ئەم یاریزانە لە ئۆلۆمپیادیش ئاستێکی بەرزی پێشکەش کردووە و مەدالیای زیوی لەگەڵ ولاتەکەی بەدەستھێناوە ، ئیدارەی یانەکە ئەوەشیی ئاشکرا کردووە کە چەندین یانە گرێبەستیان پێشکەش بەم لاوە ئەڵمانیە کردووە و بەڵام ئەوان بیری فرۆشتنی ناکەنەوە بۆ ئەوەی پارێزگاری لە ئاست و توانای بکەن ، رۆژنامەکانی ئەڵمانیا ئەوەیان ئاشکرا کردووە کەوا یانەی برێمەن پارێزگاری لەم ئەستێرەی دەکات بۆ مانەوەی لە خولی بۆندس لیگای ئەڵمانی ، ئەوەشیان ئاشکرا کردووە کەوا یاریزانی ناوبراو چاوەڕوانی گرێبەستی تر دەکات لە گواستنەوەی زستانەی ئەمساڵ.
کارزان کانەبی
