دیبالا گرێبەستەکەی نوێ نەکردەوە
دیباڵا ئەستێرەی یانەی خانمە پیرەکەی ئیتالی بەھۆی ئەوەی کەوا یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی لەسەر ھێلە بۆ مۆرکردنی گرێبەست لەگەڵی لە گواستنەوەی زستانە بۆیە ناوبراو ئومێدی یانەی یۆڤی بڕی بۆ ئەوەی درێژە بە کاروانی وەرزشیی بدات لەگەڵ یانە ئیتالیەکە ، ھەرچەندە ئیدارەی یانەی خانمە پیرەکە ئەوەی ئاشکرا کردووە کەوا ھەموو ھەولێکیان داوە بۆ ئەوەی ئەم ئەستێرەیە ئەرجەنتینیەپاولودیبالا ڕازی بکەن بە مانەوە و درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی یۆڤی ، رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی ئەوەی ئاشکرا کردووە کەوا لە زاری رۆژنامەیەکی ئیتالی کەوا ھۆکاری سەرەکی نوێ نەکردنەوەی گرێبەستەکەی بۆ ئەوەی دەگەرێتەوە کەوا دیبالای ئەستێرە دەیەوێت بچێتە ریزی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی و ھەموو ئەو مووچە و گرێبەستەشی ڕەت کردۆتەوە کە لەلایەن یانەی خانمە پیرەکە بۆی داناوە تەنیا بۆ ئەوەی بچێتە ریزی یانەی مێرەنگی ، یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیش ئامادەیە بڕی ١٠ملیۆن یۆرۆ وەکو مووچەی ساڵانە بۆ ئەم یاریزانە دابین بکات ، دیبالای تەمەن ٢٢ ساڵ پێشووتر لە یانەی پالیرمۆ لەبەرامبەر ٣٢ ملیۆن یۆرۆ گرێبەستی لەگەڵ یانەی یۆڤی مۆرکردووە .
کارزان کانەبی
