پێشمەرگەی سلێمانی کەمپی ناوەخۆی دەکات

پێشمەرگەی سلێمانی کەمپی ناوەخۆی دەکات
پێشمەرگەی سلێمانی کەمپی ناوەخۆی دەکات
تیپی تۆپی پێی پێشمەرگەی سلێمانی ئەمساڵ جیاواز لە ساڵان پشتی بە کۆمەلێک یاریزانی لاو بەستووە و رۆژانە یەکە مەشقیەکانیان لەسەر یاریگای فەرماندەیی لە شاری سلێمانی ئەنجام دەدەن، ڕاھێنەری تیپەکە چاوەڕوانی وادەی دەستپێکردنی خولەکەیە بۆ ئەوەی دەست بە ئامادەکارییەکانیان چڕتر بکەنەوە و کەمشپی مەشقی ئەنجام بدەن ، چونکە تاکو ئێستا یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بەفەرمی وادەکەی دیاری نەکردوە، لەم بارەشەوە ئەرسەلان جەڵال ڕاھێنەری یانەی پێشمەرگەی سلێمانی بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی" ئێمە تاکو ئێشتا بەردەوامین لە مەشقەکانی خۆمان بۆ دەستپێکی وەرزی نوێ خولی یانە پلە یەکەکانی کوردستان ، بەڵام بەفەرمی ھیچ کەمپێکی مەشقیمان نەکردۆتەوە ، ھەموو پێداویستیەکمان بۆ دابین کراوە لە لایەن ئیدارەی یانەکەمان بۆ ئەوەی کەمپی مەشقیی ئەنجام بدەین بۆ ئەمەش کەمپی مەشقی لەسەر یاریگای خۆمان ئەنجام دەدەین لە شاری سلێمانی ، گوتیشی " کۆکردنەوەی یاریزانان ھێشتا ماوە بە کۆتایی بھێنین جارێک ھەر بە دوای یاریزان دەگەڕین ئەگەر بەدڵمان بوو دەیان ھێنینە ریزی تیپەکەمان ، وەکو گرێبەستیش ھیچ بڕە گرێبەستێکمان نەداوەتە ھیچ یاریزانێک چونکە وادەی خولەکە دیاری نەکراوە بۆیە نەدراوە ئومێدی زۆرمان بەم تیپە لاوە ھەیە بتوانین ئەم وەرزە شتێک بکەین بۆ سەرکەوتن بۆ خولی کوردستان.
کارزان کانەبی

Top