لە مۆسکۆ پاڵەوانێکی کورد کێشەی بۆ درووست کرا
لە مۆسکۆی پایتەختی وڵاتی روسیا لە پاڵەوانیەتی لەشجوانی جیھانی مستەرئۆڵۆمپیات بۆ یاریزانانی لەشجوانی لەسەر ئاستی جیھان بەرێوەچووکە تێدا ٤٣ وڵات بە یاریزانانی وڵاتەکەیان بەشدارییان لەم پاڵەوانیەتیە کردبوو، ئەحمەد مەریوانیش کوڕە کوردی شاری کەرکووک بە تەنیا بەناوی پێشمەرگە و کوردستان بەشداری کردبوو ھەر چەندە لەلایەن ھەڵبژاردەی عێراق گرفتی بۆ درووست کرا، بەڵام دواجار پلەی ھەشتەمی لە کێشی خۆی بەدەستھێنا، لەم بارەشەوە ئەحمەد مەریوان بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی" ماندووبوونێکی زۆرم چێشت و توانیم پلەی ھەشتەمی پاڵەوانیەتیەکە بەدەست بھێن ھەرچەندە حەزم دەکرد ئەنجامم باشتر بێت، بەڵام خۆشبەختانە ئەنجامەکەم وەکو پێویست بوو ، لە بارەی ھاوکاری کردنیشی گوتیشی " ھیچ کەسێک ھاوکاری نەکردوومە چ مەعنەوی چ دارایی ئەویش بۆمن جێگای داخ بوو، سوپاسی دکتۆر دانەر دەکەم کە زۆر ھاوکارم بوو لە ھەموو روویەکەوە ئەگەر ئەو نەبوایە کێشەیان بۆدرووست دەکردم بەتایەتی سەرۆکی لەشجوانی عێراقی بۆ ئەوەی بەشداری نەکەم لە پاڵەوانیەتیەکە چونکە بەناوی کورد و پێشمەرگە بەشداربوویمە ھەرچەندە لە عێراق فیزەیان بۆم نەکرد ،لەرێگای کاک بێستونەوە ئاسنکاری باشم بۆ کراوە بۆ ئەوەی بەشداربم و ئەنجامیشم ھەبێت ، ئەم ئەنجامە باشەشم پێشکەش بە دایکی شەھیدان و پێشمەرگەی کوردستانی دەکەم.
کارزان کانەبی
