بالۆتێلی قسە لەسەر باڵۆن دۆر دەكات

بالۆتێلی قسە لەسەر باڵۆن دۆر دەكات
ماریۆ بالۆتێلی کە بەم دواییە لەگەڵ یانەی (نیس)ی فەرەنسی بەشێوەیەکی بەرچاو وەک ئەستیرەیەک درەوشایەوە، بیروبۆچوونەکانی خۆی لەسەر یاریزانی شایستە بۆ بردنەوەی خەڵاتی تۆپی زێڕین ئاشکرا کرد.

بالۆتێلی، یاریزانی ئیتالی یانەی نیس بە رۆژنامەی (تیلی فۆت)ی فەرەنسی ڕاگەیاند کە کە (لویس سوارێز) شایستەترین یاریزانە لەم وەرزەدا کە تۆپی ئاڵتۆنی وەک باشترین یاریزانی جیهان پێ بدرێت، بالۆتێلی لەم بارەیەوە گوتی: دەزانم خەڵاتەکە لە نێوان ڕۆنالدۆ و مێسی و سوارێز بۆ هیچ شوێنێکی دیکە ناڕوات، گەر دەنگ بدەم لە ڕاستیدا دەنگم بە سوارێز دەدەم، بەڵکو گەر بەدەست من بێت، ئەوا بێ هیچ گومانێک خەڵاتەکە بە سوارێز دەدەم، کە لەوەرزی ڕابردوو 59 گۆڵی لە 53 یاری بۆ یانەی بارسێلۆنا تۆمار کردبوو.

سەبارەت بە یانەی نیس بالۆتێلی گوتی: یاریکردن لە خولی فەرنسی کارێکی قورسە، بەڵام لای من خەریکە ئاسان دەبێت، من تا ئێستا 11 یاریم بۆ کردوون، هیوادارم بتوانم سەرکەوتنی گەورە لەگەڵ ئەو یانەیە بەدەست بهێنم.

hamataqana
Top