پیلگرینی نزیكە لەوەی كە لە ئیسپانیاوە دووبارە ببێتەوە بە راهێنەر
ڕاپۆرتە هەواڵییەکان لە ئیسپانیاوە ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن، کە یانەی ریاڵ بیتسی ئیسپانی هەوڵدەدات مانویل پیلگرینی ڕاهێنەری پێشووی مانچستەر سیتی بکاتە ڕاهێنەری داهاتوو خۆی.
بە پێی هەواڵەکان بێت ، ئیدارەی یانەی ڕیاڵ بیتس دەستی بە گفتوگۆکردووە و بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ قسە لەگەڵ پیلگرینی دەکات، تاکوو شوێنی گۆستاڤۆ پۆیتی ڕاهێنەری ئێستا بگرێتەوە.
پیلگرینی لە مانگی ٨ی ڕابردوودا پەیوەندی بە یانەی فۆرچنی چینییەوە کردووەو ئەگەر زۆرە جارێکی تر لە ئیسپانیاوە سەر بە یارییەکانی ئەوروپادا بکاتەوە.
hamataqana
