تیروپشكی جامی عێراق بۆ تۆپی پێی راكێشرا
لە قۆناغی یەكەم و دووەمی پاڵەوانێتیەكەدا تەنیا یانەكانی خولی پلە یەكەكانی عێراق بەشداری دەكەن، كە لە 41 یانە پێكهاتووە و یارییەكان بەشێوازی دەرچوون بە یەك دۆران ئەنجام دەدرێت.
لەم قۆناغەدا هەریەكە لە یانەكانی كوردستان برایەتی و گازی باكوور و پێشمەرگەی سلێمانی و دووز لە تیروپشكەكە بەشداربوون و یارییەكانی قۆناغی یەكەم لە رۆژی 2/12/2016 ئەنجام دەدرێت، خشتەی یارییەكانی قۆناغی یەكەمی جامی عێراق بەمشێوەیە:
سەناعە - برایەتی
گازی باكوور - كوفە
حەد - دووز
پێشمەرگەی سلێمانی - جنسیە
جەماهیر - سیاحە
دفاع مەدنی - كازمیە
بەلەد - عێراق
دیوان - نەجد
ئەبو غەرێب - خەتووت
ئیسكان - جەیش
تارمیە - عەلەم
شەباب عەدل - شەباب مشاهدە
صحە - دۆر
سامەرا - جەسر دیالی
مصلحە - رصافە
میساق - حەیفا
ئیتصالات - صناعات كەهربائیە
تاجی - غازریە
سەلاحەدین - مهندسین
بلادی - ئەسیر
و یانەی بدر لەم قۆناغە چاوەروانە.
وا بریارە یارییەكانی قۆناغی دووەمی پاڵەوانێتیەكە لە رۆژی 9/12/2016 ئەنجام بدرێت بەمەبەستی دیاریكردنی 12 یانەی پلە یەك تاكو لە قۆناغی 32 شانبەشانی یانەكانی خولی پلە نایابەكانی عێراق یاری بكەن.
جێگەی باسە لە وەرزی رابردوو یانەی قوە جویە بووە پاڵەوانی جامی عێراق.
رێبین رەمزی
