کۆنتی چاوی لەسەر یاریزانێکی بەلجیکییە

کۆنتی چاوی لەسەر یاریزانێکی بەلجیکییە
کۆنتی چاوی لەسەر یاریزانێکی بەلجیکییە
یانەی چێلسی ئینگلیزی لە ئێستادا ھەموو ھەوڵەکانی بۆ ئەوەیە بتوانێ سوود لەتواناکانی یاریزانی بەلجیکی راجا ناینگولانی یاریزانی یانەی رۆمای ئیتالی بۆ ئەوەی لە گواستنەوەی زستانە ئەم یاریزانە بھێنیتە ریزی یانە ئینگلیزیەکە ، رۆژنامەکانی وڵاتی بەریتانیاش ئەوەیان ئاشکرا کردووە کەوا ئەنتۆ نیۆ کۆنتی بەرێوەبەری ھونەری یانەی بلوزی ئینگلیزی ھەوڵی زۆری داوە بۆ ئەوەی ئەم یاریزانە بھێنێتە ریزی یانەکەی و ھێلی ناوەڕاستی پێ بەھێز بکات، بەفەرمی داواشی لە ئیدارەی یانە کەی کردووە بۆ ئەوەی ئەم یاریزانە بەلجیکیە بھێنیە ریزی یانەکەی راجا ماوەیەکی زۆرە لە ریزی یانەی رۆمای ئیتالی یاری دەکات تاکو ئێستاش بەفەرمی ھیچ قسەیەکی لەسەر چارەنووسی خۆی نەکردووە بۆ ھاتنی بۆ ریزی یانەی بلوزی ئینگلیزی .
کارزان کانەبی
Top