گۆڵپارێزانی زێرەڤانی بێ گرفتن

گۆڵپارێزانی زێرەڤانی بێ گرفتن
گۆڵپارێزانی زێرەڤانی بێ گرفتن
تیپی تۆپی پێی یانەی زێرەڤانی شاری دھۆک دوای ئەوەی ساڵی ڕابردوو نەیتوانی ھیچ ئەنجامێکی دڵخۆشکەر بەدەست بھێنێت بۆیە ئەمساڵ کارگێڕانی یانەکە دوای گۆڕینی ستافی ڕاھێنەران ، ستافێکی تازەی ڕاھێنەرانی بۆ گۆڵپارێزانی یانەکەی دەست نیشان کرد بە ئامانجی درووست کردنی گۆڵپارێزی بەتوانا بۆ یانەکەی و گەڕانەوەی یانەی زێرەڤانی بۆ نێو ریزی یانە گەورەکان و کاوە ئیبراھیمیش وەکو ڕاھێنەری گۆڵپارێزی یانەکە دەستنیشان کراوە، کاوە لەگەڵ دەست بەرکاربوونی ماوەیەکی زۆرە لە مەشقی بەردەوام دایە بۆ درووست کردنی ستافێکی گۆڵپارێزی بەتوانا بۆ یانەکە لەم بارەشەوە کاوەئیبراھیم بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی"بە شێوەیەکی زۆر باش خۆمان ئامادە کردووە بۆ ئەم وەرزی خولی نایابی یانەکانی کوردستان ئیشناللا خوای گەورە سەرکەتوومان بکات ، ئێمە خاوەنی سێ گۆڵپارێ بەتواناین لە یانەکە ئەوانیش ھەریەک لە دڵیر حاتم و کاوە دینۆ و سامان سلێمان ئومێدی زۆرم بەتوانای ئەم گۆڵپارێزانە ھەیە کە دەتوانن بە تەواوی تۆڕی گۆڵی زێرەڤانی بپارێزن، تاکە ئامانجی ئێمە ئەوەیە کەوا تیپەکەمان سەرکەوتنی باش بەدەست بھێنێت ئێمەش وەکو ستافی گۆڵپارێزان رۆڵی کارامان ھەبێ لەسەرکەوتنەکان لە ئاست داواکاری و خواستی دەستەی کارگێڕی و ڕاھێنەر و یاریزانان و ھاندەرانی یانەکەمان بین.
کارزان کانەبی
Top