ناوبژیوانێک ماوەی دوو ساڵە لە شەڕ دژی تیرۆرستانە

ناوبژیوانێک ماوەی دوو ساڵە لە شەڕ دژی تیرۆرستانە
ناوبژیوانێک ماوەی دوو ساڵە لە شەڕ دژی تیرۆرستانە
فوئاد عومەر برادۆستی ناوبژیوانی ناوبژیوانی پلە یەکی کوردستان و عێراق کە چەندین یاریی لەسەر ئاستی یانەکانی کورسدتان و عێراق بەرێوە بردووە ، فوئاد جگە لە کاری خۆی کە ناوبژیوانی یارییەکانە لەخولەکانی کوردستان پێشمەرگەشە لە فەرماندەی بارزان ئەوە لەسەرەتای شەڕی پێشمەرگەکانی کوردستان لە دژی تیرۆرستانی داعش بەردەوام لە سەنگەرەکانی بەرگری بووە لە خاکی پیرۆزی کوردستان و زۆر کات کاری ناوبژیوانیەکەشی بە قوربانی بەرگری کردن کردووە لە خاکی پیرۆزی کوردستان لەم بارەشەوە فوئاد عومەر بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی" وەرزش و بەرگری لای من ھەمیشە کارێکی پیرۆزن بەتایبەتی بەرگری کردن لە نیشتمان و سەرەفی میللەتە زولم لێکراو بۆمن جێگای شانازییە بەرگری لە خاک و نیشتیمانم بکەم، بەڵام ئەوە نیگەرانی کردین کە سالێن لە گەرمای ھاوین و سەرمای زستان لە نێو ماڵی خۆیانن پێشمەرگەش بەرگریان لێ دەکات و چاویان بە پێشمەرگە ھەڵنایەت ، جگە لەوەش کاری ناوبژیوانی لای من تەنیا ھیوایەتە و چونکە ھیوایەت لە سەرووی داھاتەوەیە ، ھیچ داھاتێکی ئەوتۆ لە عێراق و کوردستان بە ناوبژیوان ناردێت ببێتە بەربەستێک بۆ بژێوی ژیانیان لەبەر خۆشەویستی و ناسینی کەسی باش وەرزشم ھەڵبژاردوە لەسەرەتایی دەستپێکی شەڕی تیرۆرستانی داعشمن لە سەنگەرەکانی بەرگریم و وەرزشم کردۆتە قوربانی بۆ ئەوەی بەرگری لە خاک و نیشتمان بکەم ھەردوو کاری پێشمەرگایەتی و وەرزشکاریم خۆشدەوێ بەڵام ئەگەر ھەر کات ووڵات پێویستی بەمن بێت لە نێو کارەکەی خۆشم بم بێگومان دەچمە سەنگەرەکانی بەرگری وەرزشەکەم جێ دەھێلم بۆیە تاوێک لە سەنگەرەکانی بەرگریم و تاوێک لە نێو یاریگاکان.
کارزان کانەبی
Top