دیدار حامد خەونەکەی ھاتە دی

دیدار حامد خەونەکەی ھاتە دی
دیدار حامد خەونەکەی ھاتە دی
ھەرچەندەوەرزی ڕابردوو دیدار حامد گۆڵپارێزی پێشووی یانەی وەرزشیی ھەولێر یاری بۆیانەی ئارارات دەکرد لە خولی نایابی یانەکانی کوردستان ، ئەم وەرزە بڕیار بوو دیدار یاری بۆ یانەی ھەندرێن بکات لە خولی نایاب ، بەڵام داوجار دیدار ھەموو ئەو یانانەی ڕەت کردەوە و ھاتەوە یانەی ھەولێرو خەونەکەی ھاتە دی ، دیدار کە ماوەیەکی زۆر لە یانەی وەرزشیی ھەولێر یاری کردووە لە ھەردوو خولی نایابی کوردستان و عێراق رۆڵی خۆی بینیوە، بەڵام ماوەی چەند وەرزێکە بەھۆی گرفتی لەگەڵ یانە لە ھەولێر دوورکەتبووە، بەڵام دواجار گەڕایەوە یانە کۆنەکەی لە بارەی گەڕانەوەشی دیدار حامد بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی" من خۆشەویستی ھەولێر زۆرە لای من ماوەیەکیشە لە یانەکە دوور کەتبوومەوە ، بەڵام ھەر بیرم لە لای یانەی وەرزشیی ھەولێر بوو، یاری کردن لە ریزی یانەی ھەولێر خۆشیەکی زۆر دەبەخشێ لەلای من بۆیە دوای ئەوەی یانەی ھەولێر لە رێگەی ڕاھێنەری یانەکە یوسف کاکێ و دەستەی کارگێڕی یانەکە داوای یاری کردنیان لێ کردم منیش بڕیارم دا بگەرێمەوە ئەو یانەیەی کە ماوەیەکی زۆر یاریم لە ریزی یانەکە کردووە و یاری کردنیش لەیانەی ھەولێر لای من زۆر پیرۆزە و خۆشەویستی ھاندەران و شاری ھەولێر لای من لە زۆر شت موھیمترە بۆ خاتری یانەی ھەولێر چەندین یانەم ڕەت کردۆتەوە بۆیە دەمەوێ لەگەڵ ئەو یانەیە بگەرێمەوە ئاستی جاران و خزمەتی زیاتر بە یانەی وەرزشیی ھەولێرو شاری ھەولێر بکەم، ھیچ گرفتێکم نەماوە لێڕە درێژە بە کاروانی وەرزشیی خۆمم دەدەم.
کارزان کانەبی
Top