بەھیوای ئەوەم خوڵمان بۆ بکرێتەوە با خەونی من و سەدان یاریزانی وەک من بە فیرۆ نەڕوات
بەھیوای ئەوەم خوڵمان بۆ بکرێتەوە با خەونی من و سەدان یاریزانی وەک من بە فیرۆ نەڕوات
شاری سلێمانی ھەمیشە یەکێک لەم پارێزگایانەی باشوری کوردستان کەوا گرنگیەکی زۆر بە وەرزشە جیاوازەکانی ئاستی کچانی دەدات، یەکێک لەم یانانەش کە بۆتە مایەی دڵخۆشی کچانی شاری سلێمانی و گرنگیدانی تەواو بە بەھرەکانیان یانەی وەرزشیی ئافرۆدێتی شارەکەیە کە بەردەوام پێگەی تایبەتی خۆی ھەبووە لە نێو یانەکانی شاری سلێمانی تیپی بالەی یانەکەش یەکێکە لەم تیپە بەھێزەکانی سەر ئاستی کوردستان و عێراق کە خاوەنی چەندین یاریزانی بەتوانان کە پاشە رۆژێکی باش لە چاوەڕوانی ئەوان دایە یەکێک لە کچە بەتواناکانی یانەکەش چراخان محەمەدعەلی یاریزانی لاوی بالەی ئافرۆدێتەو کاپتنی یانەکەشە و لە دایک بووی ساڵی ١٩٩٨ی شاری سلێمانیە و دەرچووی ئامادەییە ئێمەش بۆ ئاشنا بوون بە ژیانی وەرزشیی ئەم یاریزانە لاوگۆڤاری گوڵان چەند پرسیارێکی ئاراستە کرد ئەویش وەڵامی پرسیارەکانی گۆڤاری گوڵانی دایەوە.
دیمانە: کارزان کانەبی
*ئاستی یاری تۆپی بالە دە بینی لە کوردستادا؟
-ئاستی یاری تۆپی بالە لە کوردستاندا زۆر زۆر خراپە رۆژ لە دوای رۆژ بەرەوو دوا دێت، ئەمیش بەھۆی بێی پلانی یەکێتی تۆپی بالەی کوردستان و لقەکانیان کە ئەم یارییەیان پەک خستووە بە تایبەتی لە ئاستی کچان.
*ئەی لەسەر ئاستی عێراق؟
-لەسەر ئاستی عێراق زۆر باشترە چونکە ئەوان ساڵانە پلانی خۆیان ھەیە و پاڵەوانیەتی دەکەنەوە بۆ سەرجەم ئاستەکان زۆر لە ئێمە باشترین بەڵام لە رووی یاری کردنەوە کچتنمان لە کچانی ئەوان باشترن و بەتواناترن.
*بە بۆچوونی تۆ چی بکرێت باشە بۆ ئەوەی ئاستی ئەم یارییە پێشبکەوێت؟
-بە بۆچوونی من ئەگەر بمانەوێت یاری بالە بەرەوو پێش ببەین دەبێت بەرنامەمان ھەبێت خول و پاڵەوانیەتی بکەینەوە بۆ سەرجەم ئاستەکان وەکو تازە پێگەیشتوان و لاوان و پێشکەوتوان، بەڵام بەداخەوە من زیاتر لە ھەشت ساڵە یاری دەکەم خولی لەم جۆرەم نەبینیوە بۆ تازە پێگەیشتوان و لاوان ئیتر چۆن پێشدەکەوێت ئەم یارییە.
*کێشەوگرفتی ئەم یارییە لە چی دەبینێت وەکو چکە وەرزشکارێک؟
-کێشەو گرفتمان یەکجار زۆر باش نارکێت من وەک یاریزانێکی یانەی ئافرۆدێت شوێنێکی تایبەتمان نییە تا مەشقی تێدا بکەین، ھۆلێکمان ھەیە بەرزیەکەی تەنیا ٣٠م ئەمیش نابێت بۆ یاری کردن کێشەی نەبوونی خول و کێشەی تریشمان زۆرە ئەوانەش ھەمووی کاریگەری لەسەر یاریزان درووست دەکات.
*بۆچی لە کوردستان ئاستی ئەم یارییە لە بەرەوو پاشچوون دایە بە تایبەت لە ئاستی کچان؟
-ئاستی ئەم یارییە بۆیە پێش ناکەوێت ساڵانی ڕابردوو لە پێشبووە بەھەموو کەم ئیماکانیەتیشەوە ئەوە ھەمیشە خوڵ و پاڵەوانیەتی ھەبووە، بەڵام ئێستا یەکێتیە وەرزشیەکان بیریان لای باخەلی خۆیانە چۆن خولێک بکەنەوە و پارەی لێ بخۆن بس خول بکەنەوە بۆیە ھەمیشە وەرزشی کوردستان لەسەرجەم یارییەکاندا بەرەوو دواوە دێت بە تایبەتی یاری بالە.
*ھیواو ئاواتت وەکو کچە یاریزانێک لە یاری بالە.
-ھیواو ئاواتم وەک کچە یاریزانێک ئەوەیە کوردستانیش رۆژێک لە رۆژان بەشداری پاڵەوانیەتیەکی جیھانی بکات لە یاری بالەدا منیش ببم بە یاریزانی باش و خزمەت بە کوردستان بکەم لەم بوارەدا.
*دەستەکارگێڕی یانەکەتان ھاوکاری بەردەوامتان دەکەن؟
-دەستەی کارگێڕی یانەکەمان بە داخەوە ھیچ ھاوکاریەکمان ناکات تەنیا ئەوە نەبێت ھەفتەی دوو رۆژ پاشی بۆ دابین کردووین بە ھەردوو رۆژەکەیش تەنیا ٤کاتژمێر مەشق دەکەین و ھیچ ھاوکاریەکمان ناکرێت تەنانەت بۆ سەفەرەکانیش لەسەر حیسابی خۆمان دەرۆین تەنیا یانەکەمان پاشمان بۆ دابین دەکات، بەڵام ئێمە خۆشەویستمان بۆ یانەکەو یارییەکە ھەیە و بەردەوام دەبین.
*بەرنامەت چییە بۆ داھاتووی خۆت؟
-ھیچ بەرنامەیەکم نییە بۆ داھاتووی خۆم چونکە ھیچ خولێک نییە بەرنامەم ھەبوو لە خولی عێراقیدا بەشداری خولی بالەی نایابی عێراق بکەین لەوێشەوە ئەنجامێکی باش بەدەست بھێنین بەشداری لە خولی ئاسایی یان عەرەبی بکەین و ھەڵبژێردرێن بۆ ھەڵبژاردەی عێراق ، بەڵام بەداخەوە بەڵام بەداخەوە نەمانتوانی بەشداری بکەین بەھۆی قەیرانی داراییەوە یانەکەمان نەیتوانی بەشداری بکات.
*چی بەبەرپرسانی وەرزشیی دەلێ؟
-بەبەرپرسانی وەرزشیی دەلێم بەسە ئیتر با وەرزشیی ئەم کوردستانە زیاتر بەرەوو دواوە نەچێت ھەوڵبدەن بە ھەموو لایەک وەرزشیی کوردستان بەرەووپێش ببەن و خول و پاڵەوانیەتی بکەنەوە، ئەگەر پێشتان ناکرێت واز بھێنن بەتایبەتی یەکێتی تۆپی بالەی کوردستان و لقی سلێمانی خول بکەنەوە نازانم بۆچی خول ناکەوەڕاستە قەیرانی دارایی ھەیە بەڵام کردنەوەی خولێکی بالە ھەمووی ٢٠٠ھەوار دیناری تێ ناچێت چونکە تەنیا پارەی ناوبژیوانەکانی دەوێن ، ئەوانیش دەتوانن بڕە پارەیەکی کەمتری پێ بدەن ئیتر بۆ خول ناکەنەوە نە پارەی یاریزان دەدەن و نە نانیان بۆ دەکڕن نە پارەی ھات و چۆش دەدەن نە ئوتێلیان بۆ دەگرن ئەگەر ناشتوانن ئەم کارە بکەن واز بھێنن ئەدی بۆچی یەکێتی تۆپی پێی ساڵانە خولی نایاب و پلە یەک و دوو و سێ دەکانەوە بگرە بۆ لاوان و تازەپێگەیشتوانیش بۆچی ناتوانن سپۆنسەر پەیدابکەن ئیتر بەسە با وەرزش بەرەوو پێش بەبەین.
*لە ھەڵبژاردەی عێراق داوا کراوی؟
-بەلێ چەند جارێک لەلایەن ھەڵبژاردەی عێراقەوە داواکراوم ، بەڵام بەھۆی خوێندن و نەبوونی پاڵەوانیەتی بەشداریم نەکردووە .
*ھەوڵتان نەداوە بە ھەماھەنگی قوتابخانەی دروست کردنی یاریزانان بکەنەوە؟
-ھەوڵمانداوە لەگەڵ یانەکەشمان قسەمان کردووە ساڵی داھاتوو من و دوو یاریزانی تر قوتابخانەیەکی پێگەیاندنی یاریزانان بۆ یانەکەمان بکەینەوە بۆ منداڵانی ئاستی ٦ ساڵ تاکو ١٢ ساڵ وەر دەگرین پە نا بەخوا کارەمان سەربگرێت.
*ئێمە ھیچمان نەماوە ئەگەر تۆ قسەیەکت مابێت؟
-لە کۆتایشدا داواکارم وەرزشیی ئەم کوردستانە لەلایەن بەرپرسانی وەرزشیوە زیاتر برەوی پێ بدرێت و یەکێتی بالە خوڵمان بۆ بکاتەوە با خەونی من و سەد یاریزانی وەکو من بە فیرۆ نەچێت زۆر سوپاسی گۆڤاری گوڵانیش دەکەم کە ھەمیشە خەمخۆری وەرزشکارانی کوردستان بووە لە ھەموو لایەک گرنگی بە ھەموو وەرزشەکان داوە زۆر سوپاسی دایک و باوکم و ڕاھێنەرەکەم دەکەم کە زۆر ھاوکاری من بووینە دەست خۆشی بۆ دەستەی کارگێڕی یانەکەمان کە بەپێی توانا ھاوکارمان بووینە.
