رەنگی درێسی یانە بەشداربووەكانی خولی نایابی پێشمەرگەی كوردستان بزانە

رەنگی درێسی یانە بەشداربووەكانی خولی نایابی پێشمەرگەی كوردستان بزانە
لەگەڵ دەستپێكردنی یارییەكانی خولی نایابی پێشمەرگەی كوردستان بۆ تۆپی پێی ماڵپەری گوڵان روماڵێكی جیاواز دەكات، كە ئاماری یارییەكانی هەفتەی یەكەم باسكرا و هەروەها بچووكترین و گەورەترین یاریزان لە رووی تەمەنەوە لەگەڵ ژمارە و ناوی یاریزانە پیشەگەرەكان، ئەمجارەش رەنگی درێسی سەرەكی و یەدەگی یانە بەشداربووەكانی خولی نایابی پێشمەرگەی كوردستان باس دەكەین.
- هەر چواردە یانەی بەشداربوو لە خولەكە حەفت رەنگیان وەكو درێسی یانەكانیان بەكارهێناوە بە درێسی سەرەكی یاخود درێسی یەدەگ.
- رەنگی زەرد شەش یانە بەكاری هێناوە، وەكو درێسی سەرەكی یاخود درێسی یەدەگ.
- رەنگی سپی حەفت یانە بەكاری هێناوە،وەكو درێسی سەرەكی یاخود درێسی یەدەگ.
- رەنگی شێن هەشت یانە بەكاری هێناوە،وەكو درێسی سەرەكی یاخود درێسی یەدەگ.
- رەنگی سەوز دوو یانە بەكاری هێناوە وەكو درێسی سەرەكی یانەكە.
- رەنگی سور سێ یانە بەكاری هێناوە، وەكو درێسی سەرەكی یاخود درێسی یەدەگ.
- رەنگی پەمەیی یەك یانە بەكاری هێناوە وەكو درێسی سەرەكی یانەكە.

- رەنگی پورتەقالی یەك یانە بەكاری هێناوە، وەكو درێسی یەدەگی یانەكە.

- هەر سێ یانەی (پێشمەرگەی هەولێر، ئارارات، كەركووك) درێسی سەرەكیان رەنگی (زەرد نەخشدار لەگەڵ رەش)
درێسی یانەكان بەمشێوەیە:
1- یانەی هەولێر

یانەی هەولێر درێسی سەرەكی رەنگی (زەردە) و درێسی یەدەگ رەنگی (سپی)یە.
2- یانەی پێشمەرگەی هەولێر

یانەی پێشمەرگەی هەولێر درێسی سەرەكی رەنگی (زەرد نەخشدار بە رەنگی رەش) دەپۆشێت و درێسی یەدەگ رەنگی (شین نەخشدار بە رەنگی سپی) دەپۆشێت.
3- یانەی برایەتی

یانەی برایەتی درێسی سەرەكی رەنگی (سەوز) دەپۆشێت و درێسی یەدەگ رەنگی (سپی) دەپۆشێت.
4- یانەی دهۆك

یانەی دهۆك درێسی سەرەكی رەنگی (زەرد) دەپۆشێت و درێسی یەدەگ رەنگی (شین) دەپۆشێت.
5- یانەی زێرەڤانی

یانەی زێرەڤانی درێسی سەرەكی رەنگی (سور) دەپۆشێت و درێسی یەدەگ رەنگی (سپی) دەپۆشێت.
6- یانەی نەورۆز

یانەی نەورۆز درێسی سەرەكی رەنگی (سپی) دەپۆشێت و درێسی یەدەگ رەنگی (سور) دەپۆشێت.
7- یانەی گازی باكوور

یانەی گازی باكوور درێسی سەرەكی رەنگی (زەرد) دەپۆشێت و درێسی یەدەگ رەنگی (شین) دەپۆشێت.
8- یانەی زاخۆ

یانەی زاخۆ درێسی سەرەكی رەنگی ( سوور) دەپۆشێت و درێسی یەدەگ رەنگی (سپس) دەپۆشێت.
9- یانەی ئارارات

یانەی ئارارات درێسی سەرەكی رەنگی (زەرد نەخشدار بە رەنگی رەش) دەپۆشێت و درێسی یەدەگ رەنگی (شین) دەپۆشێت.
10- یانەی گارە

یانەی گارە درێسی سەرەكی رەنگی (پەمەیی) دەپۆشێت و درێسی یەدەگ رەنگی (شین نەخشدار بە سپی) دەپۆشێت.
11- یانەی شێروانە

یانەی شێروانە درێسی سەرەكی رەنگی (سەوز) دەپۆشێت و درێسی یەدەگ رەنگی (سپی) دەپۆشێت.
12- یانەی كەركووك

یانەی كەركووك درێسی سەرەكی رەنگی (زەرد نەخشدار بە رەنگی رەش) دەپۆشێت و درێسی یەدەگ رەنگی ( شین) دەپۆشێت.
13- یانەی هەندرێن

یانەی هەندرێن درێسی سەرەكی رەنگی (شین) دەپۆشێت و درێسی یەدەگ رەنگی (سپی) دەپۆشێت.
14- یانەی سیروانی نوێ

یانەی سیروانی نوێ درێسی سەرەكی رەنگی (شین نەخشدار بە رەنگی سپی) دەپۆشێت و درێسی یەدەگ رەنگی (پورتوقالی) دەپۆشێت.
رێبین رەمزی
Top