خێدارۆ بووە جوانترین ئەسپی عەرەبی لە دووەمین نمایشی ئەسپی عەرەبی

خێدارۆ بووە جوانترین ئەسپی عەرەبی لە دووەمین نمایشی ئەسپی عەرەبی
یانەی ئەسپسواریی نێودەوڵەتی هەولێر دووەمین نمایشی ئەسپی عەرەبی بە بەشداریی سی و هەشت ئەسپی رەسەنی جۆری واهۆی لە ناو هۆڵی داخراوی یانەکە بۆ ماوەی دوو رۆژ بەڕێوەبرد.
ئەم چالاکیە بەشێوەیەکی زۆر رێکوپێک لە لایەن ستافێک لە چاودێران و ناوبژیوانانی وڵاتانی ئەوروپا و عەرەبی بەڕێوەبردرا لەسەر سیستەمی یاساکانی جیهانی.
دوای ململانێیەکی بەهێز خیدارۆ، کە ئەسپێکی سپی سەرنج راکێشە نازناوی جوانترین ئەسپی عەرەبی بردەوە و تەواوی دەنگی لیژنەی بەڕێوەبردنی نمایشەکەی وەرگرت.
یانەی ئەسپسواریی نێودەوڵەتی هەولێر تاکە یانەیە لەسەر ئاستی کوردستان و عێراق تایبەتمەندە بە یاریی سوارچاکی، هەروەها تەواوی مەرجە نێودەوڵەتیەکانی ئەم یارییەی تێدایە.
رێبین رەمزی
Top