یەكێتی تۆپی پێی كوردستان چەند بریارێكی گرنگی دا
1-رۆژی دووشەممە رێكەوتی 7/11/2016 دوا رۆژە بۆ وەرگرتنی سیڤی
راهێنەرانی یانە پلەنایابەكانی پێشمەرگەی كوردستان, بۆ بەشداریكردن لە خولی راهێنەرایەتی جۆری سی.
2-پێكهێنانی لێژنەیەك بۆ شیكردنەوەی راپۆرتی سەرپەرشتیارانی یارییەكان ئەم ڤیدیۆیانە, كە بۆ یەكێتی تۆپی پێی كوردستان دەنێردرێت.
أ-محەممەد عەزیز ـ سەرۆك
ب-رزگار بایز ـ ئەندام
ت-عومەر عوسمان ـ ئەندام
دوا لە ئەندامانی لێژنەكە دەكەین, رۆژی شەممە 12/11/2016 كاتژمێر 12:00 ـی نێوەڕۆ لە بارەگەی یەكێتی تۆپی پێی كوردستان ئامادەبن.
3-لە یاری نێوان خەبات و كفری لە خولی یانە پلەدووەكانی كوردستان, بە هۆی هێرشكردن بۆ سەر ناوبژیوانی یارییەكە لە لایەن یاریزانی یانەی خەبات (رێكان تەحسین) ژمارە 14بریاردرا بە:
أ-غەرامەكردنی بە بری 150,000 سەد و پەنجا هەزار دینار و دوورخستنەوە یاریزانی ناوبراو تا كۆتایی خولەكە.
ب-ئاگاداری كۆتایی بۆ یانەی خەبات بە كۆنترۆلكردنی یاریگە و هاندەران.
4-ئاگاداری سەرجەم یاریزانان و ناوبژیوانانی بەشداربوو لە خولی نایابی پێشمەرگەی كوردستان دەكەینەوە, كە بە هیچ شێوەیەك بۆیان نییە لە تیپی میللییەكان یاری بكەن یاخود ناوبژیوانی بكەن, ئەم بریارە لە دەستپێكی خولی نایابی پێشمەرگەی كوردستان تا كۆتایی هاتنی جێبەجێ دەكرێت و بە پێچەوانەوە یاریزان یان ناوبژیوانەكان لە لایەن یەكێتی تۆپی پێی كوردستان بەبێ گەڕانەوە, بۆ یانەكانیان یان لێژنەی ناوبژیوانانی كوردستان سزا دەدرێن.
5-لەبەر هەڵسوكەوتی دوور لە گیانی وەرزشی لە نێو یاریگەدا, ئاگاداری كۆتایی بۆ یاریزانی یانەی دووكان (محەممەد ئومێد) ژمارە 29 دەكەینەوە, وە ئاگاداری سەرجەم یاریزانان دەكەینەوە لەم هەڵسوكەوتە دوور بكەنەوە, بە پێچەوانەوە تووشی سزا دەبن.
رێبین رەمزی
