لەسەر یاریەكەی لیگانێس ئەمرۆ زیدان لە کۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا چەند لێدوانێكی دا
زێدان: سبەی یاریەکی قورسمان لەبەردەمدایە، لێگانێس تیپێکن زۆر بە باشی لە یاریگا دەجوڵێن بۆیە دەبێت زۆر بە وریایەوە یاری بکەین.
زێدان: ئێمە بە باشی خۆمان بۆ یاریەکی ئامادە کردووە ئەمشەویش لە یاریگا دوا راھێنانی خۆمان دەکەین و بەرنامەی یاریەکەی سبەی جێ بە جێ دەکەین.
زێدان: کەریم بن زیما پێکانێکی سوکی ھەیە و تا ئێستاش شێوەی پێکانەکەی دیاری نەکراوە بەڵام بۆ یاریەکەی سبەی یاری ناکات.
زێدان: سەبارەت بە لۆکا مۆدریچ یش ئەو سبەی ناوی لە لیستی یاریزانەکاندا دەبێت بەرنامەکەشمان وایە بۆ سبەی چەند دەقیقەیەک یاری پێبکەین تا سبەی بزانین چی رودەدات.
زێدان: پەیوەندیم لەگەڵ ھەمو یاریزانەکان باشە ئیتر جەیمس رۆدریگێزە یان ھەر یاریزانێکی تر ئەویش وەک چەندین یاریزانی تر زۆر لە یاریگا یاری ناکەن.
زێدان: ھەمو کەسێک ئازادە چۆن بیر دەکاتەوەو چی دەڵێت گرنگ ئەوەیە جەیمس لای ئێمە یاریزانێکی گرنگە.
زێدان: رەخنەکان بەردەوام دەبن بەڵام من بەرنامەو شێوازی خۆم ناگۆرم ئەوەی بەلای منەوە گرنگە ئەوەیە یاریەکەی لیگا وارسۆ لە بیر بکەین و بیر لە یاریەکەی لیگانێس بکەینەوە.
hamataqana
