لە بارەی سڤیلیا هۆشداری دەدرێتە لویس ئینریكی

لە بارەی سڤیلیا هۆشداری دەدرێتە لویس ئینریكی
ئۆریۆل دۆمینیک رۆژنامەنوسی بەناوبانگی کەتەلۆنی لە پێگەی مۆندۆدیپۆرتیڤۆ بابەتێکی لەسەر ھەڵەکانی ئینریکی نوسیوەو ھۆشداری داوەتە ئەو راھێنەرە لەوەی ھەڵەی یاریەکەی مان سیتی لە خولی ئیسپانیا بە تایبەت بەرامبەر بە سڤیلیا دوبارە نەکاتەوە.

هەروەها ئەو رۆژنامەنوسە نوسیویەتی: دابەزینی ئاستی سیرجیۆ بۆسکێتس و ئەو شوێنەی کە سیرجی رۆبێرتۆ یاری تێدا دەکات بە باشی کارەکانیان جێ بە جێ ناکەن ئەوەش وایکرد لە یاریەکەی بارسا و مان سیتی گۆندۆگان بە ئارامی و بێ کێشە یاری دەکرد و ٢ گۆڵی لێکردین بۆیە دەبێت ئینریکی زۆر وریا بێت کە چۆن مامەڵە لەگەڵ ئەو ئاستە خراپە و ئەو شوێنانە دەکات کە یاریزانی بۆ دادەنێت، راستە میسی لەو یاریە باش یاری کرد و گۆلیشی کرد بەڵام گۆڵێک یان یاریزانێک بەس نییە بۆ ئەوەی لە تیپێک ببەیتەوە، ئێستا ئینریکی لە بەردەم تاقی کردنەوەو ھەڵسەنگاندنێکی قورسدایە تا بۆ یاریەکانی داھاتوی ئەو کێشانە چارەسەر بکات ئەگینا لە ھەر ئەگەرێک و شکستێکی قورس ئەوا تیپەکەی دەروخێنێت و ھەڵسانەوەشی قورس دەبێت.

hamataqana

Top