ئاماری یارییەكانی هەفتەی یەكەمی خولی نایابی پێشمەرگەی كوردستان بۆ تۆپی پێی
لەم یارییەكانی ئەم هەفتەیە ئامارەكان بەمشێوەیە بوو:
- لە كۆی شەش یاری سێ یاری بە یەكسانبوونی بە بێ گۆڵ تەواو بوو و سێ یاری بە بردنەوە بە گۆڵێك تەواو بوو.
- هەردوو یانەی هەولێر و نەورۆز یەكەم سەركەوتنیان لە دەرەوەی یاریگای خۆیان تۆماركرد و یانەی سیروانی نوێ لە نێو یاریگەی خۆی سەركەوتنی تۆماركرد.
- لە یارییەكانی هەفتەی یەكەمدا پێنج گۆڵ تۆماركرا، كە گۆڵێك لە گێمی یەكەم تۆماركرا و چوار گۆڵ لە گێمی دووەمی یارییەكە تۆماركرا.
- لە كۆی پێنج گۆڵ، تەنیا یەك گۆڵ بە لێدانی فاولی راستەوخۆ تۆماركراو و گۆڵێك لە دەرەوەی ناوچەی سزا تۆماركراوە و سێ گۆڵ بە لێدان لە ناوچەی سزا تۆماركراوە و تا ئێستا هیچ گۆڵێك بە لێدانی سەر تۆمارنەكراوە.
- یاریزانی یانەی هەولێر بەلێن وەشیار یەكەم گۆڵی خولی نایابی پێشمەرگەی كوردستان لە كاتی زیادكراوی گێمی یەكەم تۆماركرد.
- یاریزانی یانەی پێشمەرگەی هەولێر میران خەسرەو یەكەم لێدانی سزای لە دەستدا.
- یاریزانی یانەی دهۆك ئوسامە محەمەد یەكەم دوو كارتی زەرد دواتر كارتی سوور لە خولی ئەمساڵی نایابی پێشمەرگەی كوردستان وەرگرت.
- لە هەفتەی یەكەم 20 كارتی زەرد بە رووی یاریزانان بەرزكرایەوە.
- لە یاری نێوان هەردوو یانەی پێشمەرگەی هەولێر و نەورۆز زۆرترین كارتی زەرد بە رووی یاریزانان بەرزكرایەوە، كاتێك ناوبژیوانی یارییەكە 7 كارتی زەردی بە رووی یاریزانانی هەردوو یانە بەرزكردووە و لە یاری سیروانی نوێ و هەندرێن ناوبژیوان تەنیا دوو كارتی زەردی بەرووی یاریزانان بەرزكردووە.
- هەریەكە لە یاریزانان (بەڵێن وەشیار)، (هۆگر حوسێن) لە یانەی هەولێر و (وەلید سەلمان) لە یانەی دهۆك و (بێرون حامد) لە یانەی سیروانی نوێ و (بەهائەدین بەكر) لە یانەی نەورۆز لە پێشەنگی گۆڵكارانی خولەكە دێن بە تۆماركردنی گۆڵێك.
ریزبەندی كۆمەڵەكان بەمشێوەیە:
كۆمەڵەی یەكەم
1- هەولێر 3 خاڵ
2- نەورۆز 3 خاڵ
3- برایەتی 1 خاڵ
4- زێرەڤانی 1 خاڵ
5- گازی باكوور سفر خاڵ
6- پێشمەرگەی هەولێر سفر خاڵ
7- دهۆك سفر خاڵ
كۆمەڵەی دووەم
1- سیروانی نوێ 3 خاڵ
2- ئارارات 1 خاڵ
3- شێروانە 1 خاڵ
4- گارە 1 خاڵ
5- كەركووك 1 خاڵ
6- زاخۆ سفر خال
7- هەندرێن سفر خاڵ
خشتەی یارییەكانی هەفتەی دووەم، كە وا بریارە رۆژانی پێنجشەممە و هەینی ئەنجام بدرێت بەمشێوەیە:
كۆمەڵەی یەكەم
برایەتی - گازی باكوور یاریگەی برایەتی
نەورۆز - دهۆك یاریگەی زانكۆ
هەولێر - زێرەڤانی یاریگەی یەكەمی شەهید فرەنسۆ هەریری
كۆمەڵەی دووەم
ئارارات - زاخۆ یاریگەی ئارارات
هەندرێن - كەركووك یاریگەی هەندرێن
گارە - شێروانە یاریگەی گارە.
گشت یارییەكان كاتژمێر 2:30 خولەكی ئێوارە ئەنجام دەدرێت.
رێبین رەمزی
