ھەولێرییەکان یەکەم سێ خاڵیان بەدەستھێنا

ھەولێرییەکان یەکەم سێ خاڵیان بەدەستھێنا
لە خولی پێشمەرگەی کوردستان
ھەولێرییەکان یەکەم سێ خاڵیان بەدەستھێنا
کارزان کانەبی
لە میانی دەستپێکی یارییەکانی خولی نایابی پێشمەرگەی کوردستان لە شاری دھۆک بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە ھاندەرانی وەرزشیی ھەردوو یانەی دھۆک و ھەولێر ڕووبەرووی یەکتری بوونەوە لەم یارییەشدا یاریزانانی ھەردوو یانە توانیان ئاستێکی بەرز لە یارییەکەدا پێشکەش بکەن، یاریزانانی ھەولێر ھەر لەگەڵ فیکەی ناوبژیوان سووربوون لەسەر ئەوەی کە بتوانن بە سێ خاڵی یارییەکەوە بگەرێنەوە پایتەختی کوردستان و بۆ ئەم مەبەستەش یوسف کاکێ ڕاھێنەری یانەکە ژمارەیەک لە یاریزانانی خولی عێراقی تیپەکەی ھێنا بوو وەکو پاڵپشتی بۆ تیپەکە بۆ ئەوەی بتوانێ تێکەڵ بەم یاریزانە لاوانە سێ خاڵی یارییەکە بۆ خۆیان مسۆگەر بکەن ، لەبەرامبەریشدا یاریزانانی یانەی دھۆکی خاوەن یاریگاو ھاندەران ئەوانیش سووربوون لەسەر ئەوەی کە بتوانن ئەنجامێکی شایستە بەدەست بھێنن سەرئەنجامیش یارییەکە بە سوودی یانەی ھەولێر بە کۆتایی ھات بە ئەنجامی(٢-١)گۆڵ، گۆڵەکانی ھەولێر لە رێگای ھەریەک لە یاریزانان (بەلێن وشیار و ھۆگر حوسێن) تۆمار کرا ، تاکە گۆڵی یانەی دھۆکیش یاریزان (وەلیدئیبراھیم) تۆماری کرد، بەم ئەنجامەش یانەی ھەولێری پاڵەوانی وەڕزی ڕابردووی خولەکە یەکەم سەرکەوتنی گرنگی لە خولەکە دەستەبەرکرد، بڕیارە ئەمڕۆ ھەینی ئەم یارییانە بەرێوە بچن.
کەرکووک-گارە
شێروانە-ئارارات
سیروانی نوێ-ھەندرێن
زێرەڤانی –برایەتی٢
پێشمەرگەی ھەولێر-نەورۆز

Top