دوای شكستەكەیان بەرامبەر بە مان سیتی یاریزانێكی بارسێلۆنا هەرەشەی جێهێشتنی یانەكە دەكات

دوای شكستەكەیان بەرامبەر بە مان سیتی یاریزانێكی بارسێلۆنا هەرەشەی جێهێشتنی یانەكە دەكات
دوای بەشێوەیەکی بەردەوام لەسەر کورسی یەدەگەکان فەرامۆش دەکرێت، بەرگریکارێکی یانەی بارسێلۆنا بێزاری خۆی دەردەبڕێت و بە ئاشکرا هەڕەشەی بەجێخێشتنی یانەکە لە میرکاتۆی ئەم زستانە دەکات.

لەم بارەیەوە، ڕۆژنامەی (سپۆرت)ی کەتەلۆنی ئاشکرای کردووە، کە (ئالێکسیس ڤیدال)ی بەرگریکاری یانەکە کە بە بڕی 18 ملیۆن یۆرۆ لە هاوینی 2015 لە سڤیلیاوە پەیوەندی بە بارسێلۆنا کردووە، لەم وەرزەدا نەیتوانیوە بەهۆی سزاکانی فیفا و کەمی متمانەی ئینریکی لەگەڵ بارسا بەشداری لە یارییەکاندا بکات، بۆیە یاریزانە کارگێڕی یانەکەی ئاگادار کردووەتەوە، کە ئەگەر بارودۆخەکە بەم شێوەیە بڕوان ئەوا لە میرکاتۆی ئەم زستانە پەیوەندی بە یانەیەکی دیکەوە دەکات و سەیری گرێبەستی چەند یانەیەکی دیکە دەکات کە پێشکەشی کراوە و بارسێلۆنا بەجێ دەهێڵێت.

ڕۆژنامە کەتەلۆنییەکە لە کۆتایی هەواڵەکەیدا ئاماژەی کردووە کە کێشی ڤیدال بە تەواوەتی سەری هەڵدا دوای ئەوەی ئەو یاریزانە لە یارییەکانی سیلتیک و لیگانیس و ئاتلەتیکۆ مەدرید و خیخۆن و کلادباغ دوور خرایەوە، بۆیە لەم ساتەدا کارگێڕی یانەی بارسا هەوڵ دەدات یاریزانەکە هێور بکاتەوە و بەڵێنی پێ داوە کە بارودۆخە کە کۆنتڕۆڵ بکەن و وا بکەن ئێنریکی متمانەی پێ بکاتەوە.



hamataqana
Top