بە وێنە ... بەهۆی ئەم هەڵسووكەوتەی لە نێو یاریگا رۆناڵدۆ لە ژێر راگرتندایە

بە وێنە ... بەهۆی ئەم هەڵسووكەوتەی لە نێو یاریگا رۆناڵدۆ لە ژێر راگرتندایە
کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ، ئەستێرەی یەکەمی یانەی ڕیاڵ مەدرید، بە پێنان بە پشتی یاریزانێکی یانەی لیگاو وارسۆی پۆلەندیدا تۆمەتبار کراوە.

بەپێی چەند بەڵگەیەک، کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە بڵاوبووەتەوە، ڕۆناڵدۆ کە لەو یارییەدا نەیتوانی یارمەتی ڕیاڵ بدات بۆ سەرکەوتن بەسەر تیپە پۆلەندییەکەدا، لەدوا ساتەکانی یارییەکەدا پێ دەنێت بە پشتی مایکڵ پادزانی بەرگریکاری وارسۆدا.

ڕۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی، لە هەواڵێکدا ئاشکرایکردووە کە پێ دەچێت ڕۆناڵدۆ بەهۆی ئەو هەڵسوکەوتەیەوە لە لایەن یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپاوە سزا بدرێت.

لەو یارییەدا لیگا وارسۆ بە شێوەیەکی سەرسوڕهێنەر، ئەنجامی ٠-٢ بە ڕووی شاهانەکاندا هەڵگێڕایەوە بۆ ٣-٢، بەڵام دواتر کۆڤاچیچ شاهانەکانی لە شکست ڕزگارکرد و یارییەکە بە ئەنجامی ٣-٣ بە کۆتا هات.



hamataqana
Top