لەسەر سزادانی مۆرینیۆ یەکێتى تۆپى پێى ئینگلتەرا بڕیارى کۆتایى دا

لەسەر سزادانی مۆرینیۆ یەکێتى تۆپى پێى ئینگلتەرا بڕیارى کۆتایى دا
خۆسێ مۆرینیۆى ڕاهێنەرى مانچستەر یونایتد بەهۆى رەخنە گرتن لە ناوبژیوان سزادراو بۆ یەك یاری ناتوانێت لە نێو یاریگادا ئامادەبێت.

یەکێتى تۆپى پێى ئینگلتەرا رایگەیاند، کە بۆ یەک یارى سزاى راگرتنى بۆ خۆسێ مۆرینیۆى پورتوگالى راهێنەرى یانەى مانچستەر یونایتد دەرکردووە و ناوبراویشى بە ٥٠ هەزار پاوەند سزا داوە.

ئەم سزایەى مۆرینیۆ پاش ئەوە هات، کە ناوبراو دوو جار رەخنەى توندى لە ناوبژیوانانى یارى یانەکەى بەرامبەر یانەکانى لیڤەرپوڵ و بێرنلى لە خولى نایابى ئینگلتەرا گرت، کە مانچستەر لەو دوو یارییەدا بە بێ گۆڵ یەکسانبوو.

لەم وەرزەدا یانەکەى مۆرینیۆ تا ئێستا بە ئاستێکى خراپدا تێدەپەڕێت و لە ١٠ یاری پریمەر لیگدا چوار بردنەوە و سێ یەکسانبوون و سێ دۆڕاندنى هەیە و بە ١٥ خاڵ لە پلەى هەشتەمى ریزبەندى خولەکەدایە.

Top